شەممەی داهاتوو سەرکەوتنی کۆتایی بە سەر داعش ڕادەگەیێنرێت

سەرچاوەگەلی عێراقی بە گێڕانەوە لە کەسایەتییەکی پلەبەرزی ئەمنیی عێراقی لە ڕاگەیاندنی فەرمیی سەرکەوتنی ئەو وڵاتە بە سەر داعشدا لە شەممەی داهاتوو هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ڕیانووسێتی"ی ڕووسیا، بەرپرسانی عێراقی بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی بە سەر گرووپی تیرۆریستیی داعش، ئەو پلانەیان خستۆتە رۆژی ڕێژەی سەربازی کە بەرامبەرە لە گەڵ ٩ی ئەم مانگە (دیسامبێر).

ئەو سەرچاوانە بە گێڕانەوە لە کەسایەتییەکی پلەبەرزی ئەمنیی عێراقی ڕایانگەیاند کە ڕێژەی هێزی چەکداریی عێراق رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی پۆلیسی فیدراڵ، سوپا و یەکینە جەماوەرییەکان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە میانەی ئەو ڕێوڕەسمەدا کۆتایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش و سەرکەوتنی کۆتایی هێزەکانی عێراقی بە سەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە ڕابگەیێندرێت.

News Code 14980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =