ئێران بە سیاسەتی شیاو توانی لە بەرانبەر تیرۆریستەکاندا بوەستێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران بە سیاسەتدانەری ڕاست و بە تواوەY هێزەوە لە بەرانبەر تیرۆریزم و تیرۆریستەکاندا وەستایەوە و توانی تا ڕادەیەکی زۆر ئەوان لە میدانی شەڕ دوور بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و رەنگ، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییانەی ماکرۆن سەبارت بە دانوستان لە گەڵ ئێران سەبارەت بە کەم کردنەوەی توانی بەرگری ئێران وتی: دەسەڵآتدارانی فەڕەنسا و ئەو وڵاتانەی کە لە سەر پرسەکانی ئێران قسە دەکەن پێویستە بە پێی گۆڕانکاری قووڵێک لە دەیەکانی رابردوو لە ناوچەکە ڕووی داوە و جیاوازی زۆرێک کە لە دۆخی ئێستا و رابردوو هەیە هەڵسوکەوت بکەن.

ناوبراو وتی: ئەوان ئەبێ لە قسەکانی خۆیاندا پرسەکان بە سەرەنجی زۆرەوە لێک بدەنەوە چونکوو کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسە بەرگری و مووشەکییەکاندا دانوستان ناکات. بە دڵنیاییەوە ئێران لە بواری تایبەت وەکوو بەرنامەی بەرگری و مووشەکی خۆڕاگری دەکات و بە مافی خۆی دەزانێت کە سیاسەتەکانی شوێن بگرێت و ئەو جۆرە باسانە بە هیچ لەونێک دانوستانی لە گەڵ ناکرێت.

قاسمی هیوای خواست کە بەستێنی پێویست بۆ دیداری بەرپرسانی ئێرانی و فەڕەنسی لە داهاتوودا دروست بکرێت، ئێمە قسەی زۆرمان دەبێت لە گەڵ بەرپرسانی ئێلیزە لە بوارە جیاوازەکاندا.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئێران بە سیاسەتدانەری ڕاست و بە تواوەت هێزەوە لە بەرانبەر تیرۆریزم و تیرۆریستەکاندا وەستایەوە و توانی تا ڕادەیەکی زۆر ئەوان لە میدانی شەڕ دوور بکاتەوە.

News Code 14978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =