ئه‌مریکا تا ده‌سه‌ڵاتی سووریا نه‌گۆڕدرێت ناکشێنه‌وه‌

فەرماندەى گشتیى هێزەکانى یەپەگە ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان تاوەکو گۆڕانکاری و گواستنەوەى دەسەڵات لە سوریا ڕوو نەدات و سیستمى نویى سیاسى دانەمەزرێت لە سوریا دەمێننەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سیپان حەمۆ فەرماندەى گشتیى یەپەگە لە لێدانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى شەرقول ئەوسەت، وتی: لە ئێستادا بە گشتى ٢٣%ى خاکى سوریا لە کۆنتڕۆڵى یەپەگەدایە و ئەمریکاش بە فەرمى پێى ڕاگەیاندوون کە لە سوریا ناکشێنەوە.

وتیشی: بە پشتیوانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کە ئەمریکا سەرۆکایەتیى دەکات و بە هاوکاریى ڕوسیا، بەرى ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فوراتیان له‌ داعش سڕیوه‌ته‌وه‌.

ئەوەشى خستووەتەڕوو که‌ تا ئیستا هیچ گۆڕانکارییه‌کان لە بابەتى ناردنەوەى چەک بۆ هێزی سووریای دیمۆکراتیک ڕووى نەداوە.

News Code 14973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =