تورکیا جارێکی تر هەرێمی کوردستانی بوردمان کرد

شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا دوێنێ جارێکی تر لای باکووری هەرێمی کوردستانیان بوردمان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانداری ناوچەی ماوت لە باکووری هەرێمی کوردستان و هاوسنوور لە گەل تورکیا، لە وتووێژ لە گەل کەناڵی تەلەڤیزیۆنی  ئێن ئاڕ تی، وتی کە دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە ١٢ ی سەرماوەز، شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بنکەی پەکەکە ناوچەی ماوت کە خەڵکی سڤیلی تێدایە و کێوی ئاسۆسی کردە ئامانجی هێرشەکانی خۆی.

کەسێکی خەڵکی گوندی گەلالە لە ناوچەی ماوت و نزیکی کێوی ئاسۆس، هەر بە ئەم سەرچاوە هەواڵییەی وت کە شەڕکەرەکانی تورکیا لانیکەم ٣٠ جار کێوی ئاسۆسیان بوردمان کردووە، بەڵام ئەو هێرشە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باکووری هەرێمی کوردستان، لەم چەند ساڵەی دواییدا زیانی زۆری بە ژێرخانەکانی ئەو ناوچە گەیاندووە وخەڵکیش لە بەر ئەوە چەندین گوندیان چۆڵ کردووە و ژمارەیەک لە خەڵکی سڤیلیش گیانی خۆیان لە دەست داوە یا بریندار بوونە.

News Code 14969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =