ئەگەر حەشدی شەعبی نەبوایه ئێستە داعش لە پاریس بوو

ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی پارلمانی عێراق لە ڕەخنەی قسەکانی ئێمانۆئل ماکرۆن وتی: ئەگەر حەشدی شەعبی نەدەبوو ئێستە داعش لە پاریس بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، حەمام حەموودی، ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی پارلمانی عێراق ڕەخنەی تووندی لە قسەکانی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە حەشدی شەعبی گرت.

ئەو وتی: لێدوانی ماکرۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کە ڕێکخراوێکی یاساییە ئیدانە دەکەم.ئەمە دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری عێراقە و هەموو خەڵکی عێراقیش ڕەتی دەکاتەوە.

ئەم نوێنەرەی پارلمانی عێراق زیادی کرد: فەڕەنسا دەبێت ڕێز لە قارەمانییەکانی حەشد بگرێت چون ئەگەر حەشدی شەعبی نەدەبوو ئێستە داعش لە پاریس بوو.

ئەو جەختی کرد: خەڵکی عێراق لە جیهان و بە تایبەت فەڕەنسا چاوەڕوانی دەکەن کە ڕێزیان لێبگیردرێت کە بە نوێنەری ئەوان شەڕی داعشیان کرد. لەمڕۆدا ئێمە دەبینین کە بە ئاشکرا و لە بەردەم کامێراکان لە دۆخی یاسایی وڵاتێک دەستێوەردان دەکرێت کە شیاوی قبوڵ کردن نییە.

شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕۆژی شەمە ۱۱ سەرماوەز لە دیداری نەچیروان بارزانی داوای کرد کە هەموو گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە تایبەت حەشدی شەعبیش هەڵبوەشێتەوە و مادەی ۱٤۰ی یاسای بنەڕەتی عێراق جێبەجێ بکرێت.

News Code 14964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =