خانمە فووتباڵیستی کامیارانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کرا

سەمیرا موحەمەد پوور خانمە فوتباڵیستی خەڵکی شاری کامیاران بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی فووتساڵی کچانی لاو لە ١٧ ی سەرماوەزەوە لە ناوەندی تۆپی پێ دەست پێدەکات و سەمیرا موحەمەد پوور لە گەڵ ١٩ کەسی دیکە لە ئەو ئوردووە ئامادە دەبن.

حامد جەولایی، بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان وتی: سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی فووتسال، ٢٠ یاریزانی لە سەرتانسەری ئێرانەوە بۆ ئەو ئوردووە داوەت کردووە و یاریزانە داوەت کراوەکان ئەبێ ١٧ ی سەرماوەز خۆیان بە کادیری تەکنیکی بناسێنن. ئەو ئوردووە تا ٢٠ سەرماوەز لە ناوەندی نەتەوەیی فووتباڵ درێژەی دەبێت.

News Code 14961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =