نابێ ڕێگه‌ بده‌ین یادی شه‌هیدان له‌بیر بکرێت

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختیان کرد: نابێ ڕێگه‌ بده‌ین که‌ به‌ هۆی هه‌ندێ ڕوونواندنی درۆینه‌وه‌، یادی شه‌هیدان له‌بیربکرێت و کۆنه‌ بێته‌وه‌.

   به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، قسه‌کانی ڕیبه‌ری باڵای شۆڕش که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کۆنگره‌ی ۱۲ هه‌زار شه‌هیدی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا که‌ له‌ ڕێکه‌وتی ۳۰ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چووبوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆڕبه‌نده‌ له‌ ورمێ بڵاوکرایه‌وه‌.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌م دیداره‌دا به‌ ئاماژه‌ به‌ گرینگایه‌تی یادکردنه‌وه‌ی ناوی شه‌هیدان و ڕۆحیه‌ی گیان فیدایی و شه‌هاده‌ت، وتیان: باشترین که‌سایه‌تیه‌ دره‌وشاوه‌کانی مێژووی ئێمه‌ له‌ سه‌ده‌کانی ڕابردوودا، ئه‌و گه‌نجانه‌بوون که‌ هه‌ستان به‌ به‌رگری له‌ وڵات و شۆڕش.

 ڕێبه‌ری به‌ ئاماژه‌ به‌و راستیه‌ مێژووییه‌ که‌ هه‌ر کات پیاوانی فیداکار نه‌ هاتنه‌ مه‌یدان وڵات تووشی سه‌ردانه‌واندن بووه‌ و هه‌رکات وه‌کوو سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز پیاوانی گه‌وره‌  و دلێر هاتنه‌ مه‌یدان، وڵات سه‌ربه‌رز بوو، ڕایانگه‌یاند:نابێ ڕێگه‌ بده‌ین که‌ به‌ هۆی هه‌ندێ ڕوونواندنی درۆینه‌وه‌، یادی شه‌هیدان له‌بیربکرێت و کۆنه‌ بێته‌وه‌.

ئه‌وان به‌ ڕێزگرتن له‌ ئامده‌بوونی فیداکارانه‌ی خه‌ڵکی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا له‌ به‌ره‌نگاریی دوژمنان له‌ سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش، یادی هه‌ندێ که‌سایته‌یی گه‌وره‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ وه‌کوو "شه‌هید باکری ، کۆچکردوو زه‌کیانی، کۆچکروو قازی خزری و ئایه‌توڵڵا حه‌سنی" یان به‌رز ڕاگرت و وتیان: تاقه‌ت هێنانی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا له‌ مه‌یدانی خه‌بات و له‌ به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌ سه‌خته‌کانی وه‌ک بوردومانی کیمیایی سه‌رده‌شت نیشانه‌ی گه‌وره‌یی خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه‌یه‌.

News Code 14948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =