بزووتنەوەی حەماس  هۆشداریی دایە دۆناڵد ترامپ

بزووتنەوەی حەماس سەبارت بە پاشهاتەکانی بڕیاری کۆشکی سپی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینەوە بۆ قودس، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی حەماس لە حەسێبی توویتەری خۆی دا بە هەواڵەکانی پێوەندیدار بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینەوە بۆ قودس کاردانەوەی نواند.

حەماس لە توویتەرەکەی خۆیدا بە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵویزخانەی ئەو وڵاتە لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بۆ قودس هۆشداریی دا و تی: سەبارەت بە پاشهاتەکانی ئەوەی کە لە مێدیاکاندا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و گۆڕینی ئەو شارە بە پێتەختی هەتاهەتایی ڕژێمی زایۆنی ئیسرائیل بڵاو بووەتەوە، هۆشداریی دەدەن.

پێشتر مێدیا ڕۆژاواییەکان ڕایانگەیاندبوو کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت لە گەڵ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراوەوە لە شاری تێلاڤیڤ بۆ قودسی داگیرکراو ڕێک بکەوێت.

News Code 14935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =