١٢٠ گرووپی تیرۆریستی لە ئێران تێکشکاون

وەزیری ئیتلاعات لە تێکشکاندنی ١٢٠ تیمی تیرۆریستی لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (عج) لە وڵاتدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای ئەلبۆرز کە لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەت لە پارێزگاری بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: دوژمن سەرەڕای شکستی داعش لە ناوچەدا بە دوای زیان گەیاندن بە نیزامی ئیسلامییەوەیە و نابێ لەوبارەوە کەمتەرخەم بین.

وەزیری ئیتلاعات لە درێژەدا بە ئاماژە بە گرێ خواردنی پرسەکانی پاریزگای تاران بە پاریزگای ئەلبۆرزەوە ڕاشیگەیاند: دوژمنان هەوڵی تێکدانی ئاسایشی وڵات دەدەن و هێزەکانی ئەمنی و ئەنجومەنی دابین کردنی ئاسایش دەبێ بە هۆشیاریی تەواوەوە خاڵە شاراوەکان بناسنەوە بۆ ئەوەی هەوڵی دوژمنان پووچەڵ بکەنەوە.

عەلەوی ئاماژەی بەوەش دا: لە کاتێکدا شایەدی لاوازترین ئاستی هەلومەرجی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەین، لە وڵاتی ئیسلامی ئێران گەلێ جار شایەدی زیان گەیاندن بە گرووپگەل و تیمە تیرۆریستییەکان بووین و تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ تیمی تیرۆریستی-مان کە هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانەیان لە وڵاتدا بووە، تێکشکاندووە. ئەو دەسکەوتانە بە هەوڵی دەزگاگەلی جێبەجێکاریی جۆراوجۆر و هاودڵی نێوانیان مسۆگەر کردووە و سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (عج) ڕۆڵێکی بێ هاوتایان لەوبارەوە گێڕاوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەستیاری و فرە ئیتنیکی و مەزهەبیی پارێزگای ئەلبۆرز، وتیشی: بەڕێوەبەرانی پارێزگا دەبێ بە باشترین شێوە لەو دەفرایەتیانە بەهرە وەرگرن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئەلبۆرد لەمڕۆوە چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکات.

News Code 14934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =