پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران ستراتژیکین

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا یارمەتیگەلێکی زۆری بە گەل و دەوڵەتی عێراق کردووە، وتی: پەیوەندییەکانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتژیکین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی پاش بەڕیوەچوونی کۆنگرەی سەرتاسەریی ئەو ڕەوتە لە بەغدا لە وەڵامی پرسیار کە لە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەو بە سەر ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، ڕایگەیاند: پەیوەندیی ئێمە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی دراوسێتی و پەیوەندیی قووڵی فەرهەنگی و بەرژەوەندییە نیشتمانی و سیاسییەکانی نێوان دوو وڵات بووە و هەروەها بوونی درێژترین سنووری نێوان عێراق و وڵاتێکی دراوسێ هانمان دەدات بۆ ڕەخساندنی پەیوەندییەکی بەربڵاو و ستراتژیکی لە گەڵ ئێران.

ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا یارمەتیگەلێکی زۆری بە گەل و دەوڵەتی عێراق کردووە و لە گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقدا یارمەتییەکی زۆری گەیاندۆتە ئەم وڵاتە و گەلی عێراقی و هەر بەو پێیە پەیوەندیی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتژیکە.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق هەروەها بە داکۆکی لە پاراستنی یەکگرتوویی لە عێراق ڕوونی کردەوە کە هیچ وڵاتێک بۆی نییە لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەستێوەردان بکات.

کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی "حیکمەی نیشتمانی" ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزار و ٣٠٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی لیژنەی سەرۆکایەتیی ئەو ڕەوتە و بە چاوەدێریی دەوڵەتی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.

سەید عەمار حەکیم لەو کۆنگرەدا بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی هەڵبژاردرا.

هەروەها پێنج ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی بە دەنگی ئەندامانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دیاری دەکرێن.

شێخ حەمید مەعلە ساعدی وەک سەرۆکی کۆنگرەی سەرتاسەری و لەیلا خەفاجی وەک جێگری سەرۆکی یەکەم بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵبژاردران.

هەروەها سەید موحسن حەکیم، عەبدولحسێن عەبتانم حەمید مەعلە ساعدی، ڕەزا جەواد تەقی، ڕەعد حەیدەری، سەلاح عەرباوی، جەواد بزونی، لەیلی خەفاجی، ئیحسان فەزلی، عەزیز عەگیلی، فادی شمری، محەمەد جەمیل میاحی، نۆفل ئەبوو ڕەعیف، حەسەن خەلاتی، بەلیغ ئەبوو گەلەل، حەبیب تەرەفی، فالح ساری، ئەحمەد فەتلاوی، زەهرا سەدر، ئەحلام حسێنی، هودا بەهادلی، سالم موسلماوی، ئیجرا تەمیمی و هودا جەلیلی بە دەنگی ئەندامانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی وەک ەئندامانی مەکتەبی سیاسی دیاری کران.

شایانی باسە لە سەدا ٧٠ی ئامادەبووانی ئەم کۆنگرە لە گەنجانی عێراقی لە چین جۆراوجۆرەکان و لە بەلیمەتانی ئەو وڵاتە پێکهاتبوون و ئەمەش بیرهێنەرەی هەمان دروشمی ئاوردانەوە لە گەنجان وەک هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەی سەید عەمار حەکیم لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقە.

News Code 14933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =