ئەمریکا هێزی دیمۆکراتیکی سووریا بۆ ئامانجی خۆی بەکاردێنێت

وتەبێژی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەو هێزانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، تەڵاڵ سلۆ وتەبێژی پێشووی هەسەدە ڕایگەیاند: ئەمریکا بە بیانووی پێدانی چەک بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، چەکێکی قورسی زۆری ڕادەستی پەکەکە کردووە و هیچکات پەیجۆری شێوە و شوێنی بەکار هێنانی چەکەکان نەبووە.

سلۆ وتی: ئه‌وه‌ ته‌نیا ناوێکه‌، شتێکی دیکه‌ نییه‌. ئێمه‌ هه‌موو شتێک به‌ مووچه‌شه‌وه‌ له‌ یه‌په‌گه‌ وه‌رده‌گرین. هۆکاری سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی ھەسەدە ئه‌مریکایه‌. حکوومه‌تی ئه‌مریکا ده‌یویست چه‌ک بداته‌ کورده‌کان. دامه‌زراندنی ھەسەدە ته‌نیا شانۆیه‌ک بوو. باسیان له‌ یه‌کگرتنی پێکهاته‌کان کرد به‌ڵام شتێکی له‌و شێوه‌یه‌ بوونی نییه‌. ئه‌مریکا ڕابه‌رایه‌تی دایه‌ کورده‌کان و په‌که‌که‌. باسیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کرد به‌ڵام ته‌ماشامانکرد به‌و رێککه‌وتنه‌ی له‌نێوان حکوومه‌تی ئه‌مریکا و شاهین جیلۆ کرا، یه‌په‌گه‌ قاچاخچێتی به‌ داعشه‌کانه‌وه‌ ده‌کات. ویستیان له‌رێگه‌ی ھەسەده‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆچوونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ بکه‌ن که‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ژین.

وتیشی: ھەسەدەیان هان دا وه‌ک هێزی ئازادیبه‌خش و هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ خانووه‌کان ڕووخان، خه‌ڵک ده‌ربه‌ده‌ر کرا. ته‌نانه‌ت له‌ که‌مپه‌کانیشدا خه‌ڵک ئاسووده‌ نه‌کرا، خستیاننه‌ دڵه‌راوکەوه‌.

سلۆ ئاماژەی بەوەش دا: له‌ سه‌ره‌تادا کاتێ چه‌که‌کانمان [لە ئەمریکا] وه‌رده‌گرت ته‌نیا واژوومان ده‌کرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵگانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان پێیان ده‌داین. به‌ڵام هه‌موو چه‌که‌کان له‌ سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌وه‌ بۆ کوردی تورکیا، بۆ یه‌کێک ده‌چوو به ‌ناوی سافکانه‌وه‌. سافکان چه‌که‌کانی ته‌نیا بۆ شوێنێک بۆ یه‌که‌کانی خۆی ده‌برد. هێشتا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌. بۆ نموونه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مەنبەجدا هه‌موو چه‌که‌کانیان له‌سه‌ر کاغه‌ز ڕاده‌ستی ئه‌بوو ئه‌مجه‌د کرد که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌. به‌ ئه‌نقه‌ست وایانکرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ شانۆیه‌ک بوو. ئه‌بوو ئه‌مجه‌د به ‌منی گوت: "لە سەر کاغز ڕێژه‌یه‌کی زۆر چه‌ک وه‌رده‌گرم، به‌ڵام یه‌ک پارچه‌ چه‌کیشم پێناده‌ن. ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتم ته‌نیا واژووکردنه".

وتەبێژی پێشووی هەسەدە ڕاشیگەیاند: هه‌موو ئایدیاکان له ‌لایه‌ن "برێت مەکگۆرک" نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعشه‌وه‌ ده‌خرایه‌ڕوو. له‌ کاتی ئۆپه‌راسیۆنی ڕەقه‌دا مەکگۆرک ویستی به‌ناوی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌به‌وه‌ هێز دروست بکات. ئه‌رکی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ته‌نیا وه‌رگرتنی چه‌که‌کان بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێکی زۆر چه‌ک وه‌رگیرا. به‌ڵام جگه‌ له‌ کورده‌کان ته‌نیا چه‌کی سووک به‌سه‌ر عه‌ره‌ب، تورکمان و سریانییه‌کاندا دابه‌شکرا. هاوپه‌یمانییه‌که‌ ناوی عه‌ره‌ب بوو به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان هیچ شتێکیان نه‌بوو. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی دیرەزور ته‌نیا واژوو ده‌کات. ئه‌مریکا له‌وه‌ ئاگاداره‌، خۆیان شانۆکه‌یان ویست. هه‌موو ئه‌و یاریانه‌ کران بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێک ده‌رنه‌که‌وێت که‌ ئه‌و چه‌کانه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ په‌که‌که‌. به‌ڵام ئێمه‌ دڵنیابووین که‌ ئه‌و چه‌که‌ پێشکەوتووانە هاتوون و رادەستی په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌ کراوە.

News Code 14932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =