دەرگای هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ عێراق كراوەیە

سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند: باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستاى هەرێمى کوردستان ئەنجامدانى هەڵبژاردنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیای پارتی،  ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانى لە شاری هەولێر لەگەڵ ئەندامانی مەكتەب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە.

بارزانی لەو دیدارەدا وتى: "دەرگای هەرێمی كوردستان بۆ دانوساندن لەگەڵ عێراق كراوەیە و ئێمە گفتوگۆ بە باشترین چارەسەر دەزانین، بەڵام لە هەمانكاتدا فەرزكردنی ئەمری واقع لە ڕێگەی زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە".

هەروەها وتیشى: "كەس با شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵكی كوردستان نەكات، گەلی كوردستان ئیرادەی ناشكێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت هەڵناكات و خۆی بەدەستەوە نادات".

جەختى لەوەش كردەوە، ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، "كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت".

News Code 14927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =