ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی دیداریان کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لە لایەن ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەری فەرمی فەڕەنسا، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری قوباد تاڵەبانی گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لە لایەن ئیمانۆیل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازیان لێکرا.

دوای گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی بۆ کۆشکی ئێلیزێ ، کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکک ۆماری فەرەنسا دەستی پێکرد.

بڕیار وایە کە هەر دوولا لە کۆنفڕانسێکی هاوبەش بەشداری بکەن.

شایانی باسەکە دوێنێ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی شرناخ لە تورکیاوە سەردانی فەڕەنساین کردووە وبڕیار وایە سەبارەت بە هەرێم و بەغدا دانوستان بکرێت.

News Code 14924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =