۴۰۰ هێزی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌کشێنه‌وه‌

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی ناسراو به‌ دژه‌ داعش ڕایگه‌یاند که‌ ۴۰۰ هێزی ئه‌مریکا له‌ ڕه‌قه‌ی له‌ سووریا ده‌کشێنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش له‌ په‌یجی تویتری خۆی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ۴۰۰ هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ سووریا بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌واڵی داوه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ نووسی: ۴۰۰ هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا سه‌ر به‌ ده‌ریاوانی ئه‌م وڵاته‌ داوی کۆتایی هاتن به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ڕه‌قه‌، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێک که‌ ساڵی ڕابردوو بڵاوی کرده‌وه‌ له‌ زاری به‌رپرسانی پێنتاگۆن بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی هێزه‌ خۆجێییه‌کانی سووریا که‌ ئه‌مریکا پشتیوانیان ده‌کات چوونه‌ ناو خکی سووریا به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش.

هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌رکی هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی کردن له‌ هێزه‌ خۆجێییه‌کانی سووریا ناوبرا بوو که‌ به‌شداری ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌ بوون که‌ زۆربه‌یان کوردی سووریان.

News Code 14918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =