یەکگرتویی لە کۆمەڵگا پێداویستییەکی هەرە گرنگە

پێش نوێژی هەینی سنە وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی هەفتەی یه‌کگرتوویی و لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە سەر سەرەنجی زیاتر بە پرسی یه‌کگرتوووی وەکوو یەکێک لە پێداویستییە کانی کۆمەڵگا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی لە وتاری نوێژی هەینی دوێنێی سنە لە مزگەوتی جامێعی ئەو شارە، ئاشکرای کرد: یه‌کگرتوویی یەکێک لە پێداویستییە هەرە زەروورەکان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ دوژمنە و هەر بەم بۆنەوە هەموومان دەبێ ئەو پرسە بە گرنگ بزانین.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ دروست کردنی دژایەتی جودا کردنەوەی موسڵمانان وتی: لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام دەرفەتێکی باشە بۆ جەخت لە سەر یه‌کگرتوویی و هاودڵی زیاتر لە ئێران و کۆمەڵگەکانی تری ئیسلامیش.

پێش نوێژی سنە وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعولئەوەل و لەدایک بوونی حەزرەتی موحەمەد (د.خ)، وتی: پێغەمبەر هێنمایەکی تەواوی بەرچاو بۆ تەواوی موسڵمانانە و هەر بەم بۆنەوە هەمووان دەبێ بیکەنە نمانەیەک بۆ خۆیان لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی هەرچی زیاتری پرسە ئایینییەکان لە کۆمەڵگا.

News Code 14911

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =