ئێران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌ هه‌یه‌

عادڵ جوبه‌یر به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ عه‌ره‌بستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ ئسیڕائیله‌وه‌ نییه‌ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌لقاعیده‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان جارێکی دیکه‌ پاگه‌نده‌ی دژ به‌ ئێرانی کرد و وتی: ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی ئێران هه‌ر له‌ کاتی شۆڕشی ئیسلامی له‌ ساڵی ۱۹۷۹وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌.

جوبه‌یر پاگه‌نده‌ی کرد که‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران سنووره‌کان ناناسێت و لای وایه‌ که‌ هه‌موو شیعه‌کانی جیهان هین ئێرانه‌.

ئه‌و ئێرانی تاوانبار کرد که‌ ڕۆڵی نه‌رێنی له‌ یه‌مه‌ن هه‌یه‌ و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ده‌کات و وتی: ئێران مووشه‌کی ڕاده‌ستی حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن کردووه‌. هه‌ر له‌ ساڵی ۱۹۷۹وه‌ ئێران به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه‌ و ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاکی وڵاتانی دیکه‌ ناگرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان ئاگاداری پشتیوانی عه‌ربستان له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ له‌ سووریایه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی ئێرانی تاوانبار کرد که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپانه‌دا هه‌یه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران ئاسانکاری بۆ داعش و ئه‌لقاعیده‌ کردووه‌، ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ بن لاده‌ن له‌ ئه‌بوت ئاباد په‌یوه‌ندی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ سعوودییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئیسڕائیله‌وه‌ بێت و وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕووسیا و هه‌موو وڵاتانی جیهان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه‌، بێجگه‌ له‌ ئێران و کۆریای باکوور نه‌بێت. هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیشمان به‌ ئسیڕائیله‌وه‌ نییه‌ و ڕیاز چاوه‌ڕوانی پڕۆسه‌ی ئاشتی عه‌ره‌به‌کان له‌گه‌ڵ تلاڤیڤه‌.

News Code 14909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =