"هیلاری کلینتۆن"  داوای سەپاندنی گەماڕۆی نوێی لە سەر ئێران دەکات

ناسراوترین کەسایەتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە بەرجام بە مانای تەواو بوونی نیگەرانییەکانی ڕۆژئاوا نییە و ئەمریکا دەبێت بە هۆی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانەوە زەخت بخاتە سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هەیڵ، چەند کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی هەڵگرتنی گەماڕۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هیلاری کلینتۆن بەربژاری پێشەنگی حزبی دیموکڕات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠١٦، داوای سەپاندنی گەماڕۆی نوێ لە دژی ئێران دەکات.

کلینتۆن کە پێشتر پشتیوانی لە بڕیارە ئاشتی خوازەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردبوو لە دوایین لێدوانی خۆیدا وتی: بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشکەکان لە لایەن ئێرانەوە، دەبێت گەماڕۆی نوێ بەسەر ئەم وڵاتەدا بەسپێت.

ئەو پاگەندەی کرد: ئێران بەردەوام بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشکی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە پێویستمان بە بڕیاری یەکلایی و داڕشتنی گەماڕۆی نوێیە لە دژی ئێران.

کلینتۆن لە درێژەدا پاگەندەی ئەوەشی کرد کە زیندانی کردنی چوار سیخۆڕەکەی ئەمریکا نادادپەروەرانە بووە و ئێران مەترسییەکی بەردەوامە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

ئەو کە لە ڕووداوی دەستگیر کردنی١٠ تفەنگدارە ئەمریکاییەکە و بڵاو بوونەوەی وێنەکانی ئەم تفەنگدارانە ئاڵۆزا بوو، وتی: ئەمریکا نابێت بە بۆنەی ئازادکردنی ئەو چوار کەسەوە سپاسی ئێران بکات!

بەم حاڵەشەوە ئەو لە دەستکەوتەکانی ئەمریکا وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ سەقامگیری زیاتری ئاسایشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناوی برد. کلینتۆن سپاسی ئەم ڕۆڵەی ئۆبامای کرد.

شایانی باسە کە زۆربەی مێدیا ئەمریکییەکان لەم ماوەدا باسی ئەوەیان کردووە کە قەتەر و عەرەبستان چەندین ملیۆن دۆلار یارمەتی کلینتۆن-یان داوە.

 

News Code 1490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =