نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی هەرێمی کوردستانی بەرەو فەڕەنسا بەجێهێشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ۱۰ ی سەرماوەز لە سنووری فیشخاپوورەوە گەیشتە تورکیاو لە وێوە چووە پاریس.

نێچیرڤان بارزانی لەبەر قەدەغەی گەشتی ئاسمانی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە خۆی گەیاندووەتە فەڕەنسا.

بڕیارە لەم سەفەرەدا سەرۆک وەزیری هەرێم له‌گه‌ڵ ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و هەندێ بەرپرسی دیکەی ئەم وڵاتە کۆببنەوە.

News Code 14899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =