کوژرانی زیاتر لە ٨٠٠ کەسی سڤیل لە هێرشی هاوپەیمانان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٨٠٠ کەسی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی عێراق و سووریا کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕاشاتوودەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا لانی‌کەم ۸۰۰ کەسی سڤیل لە هێرشی ئەو هاوپەیمانییە لە عێراق و سووریا کوژراون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو هاوپەیمانییە خۆی بە بەرپرس و وەڵامدەر دەزانێت لە "کوژران و برینداربوونی نائانقەستانەی خەڵکی سڤیل".

تیمی "ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پەلاماردەری هاوبەش" رۆژی پێنج‌شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: "بە گوێرەی زانیارییەکانی بەردەست، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لانی‌کەم ٨٠١ کەسی سڤیل بە شێوەی نائانقەستانە لە هێرشی ئاسمانیی ئەو هاوپەیمانییە کوژراون".

ئەو هاوپەیمانییە هەروەها پاگەندەی ئەوەی کردووە کە سەرەڕای "سەرکەوتنە بەرچاوەکان" لە دژی داعش، "ئەو بەرەنگاربوونەوانە لە نێوان خەڵکێک کە لە ژێر چەپۆکی چەکدارانی توندئاژۆخواز بوونە، قوربانیگەلێکی لێ کەوتۆتەوە".

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "ئێمە خۆمان لەو هەڵمەتانەی کە بۆتە هۆی برینداربوون و قوربانی‌بوونی نائانقەستانەی خەڵکی سڤیل بە بەرپرس و وەڵامدەر دەزانین".

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هاوپەیمانی دژی داعش لە "ماوەی زەمانی ئاگۆستی ۲۰۱۴ تا ئاکتەوبری ۲۰۱۷ سەرجەم ۲۸۱۹۸ هێرشی ئاسمانیان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە. لەو ماوەیەدا ژمارەی کوژراوان و بریندارانی شیمانەیی لە نێوان خەڵکی سڤیل ۱۷۹۰ کەس بووە".

شایانی باسە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ژوئەنی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕەخنەی گرت لە هەڵمەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە مووسڵی عێراق و ڕایگەیاندووە: "جگە لە هێرشی تیرۆریستانی داعش، خەڵکی سڤیل کەوتوونەتە ژێر پەلاماری نایاسایی و بێ بەزییانەی ئەندامانی هاوپەیمانی ئەمریکاش".

بە وتەی ئەو ڕێکخراوە لانی‌کەم ۵۸۰۵ کەسی سڤیل بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئەمریکایی و عێراقی گیانیان لە دەست داوە.

News Code 14897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =