چاوش ئۆغڵو:

تورکیا بێ دوودڵی دەچێتە عەفرین

ناسەی هەواڵ: 4159401 -
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا کرد و لە هێرشی سەربازی بۆ سەر عەفرین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کرد کە سوپای تورکیا بۆ چونە ناو عەفرین یان هەر شوێنێکی دیکە ببێتە مەترسی، گومان ناکات.

ئەو هەروەها داوای لە پێنتاگۆن کرد تاکوو بەڵێنەکەی ترامپ جێبەجێ بکات و چی دیکە یارمەتی کوردی سووریا نەدەن.

سارا سەندرز وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بە ڕێکخستنەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا کرد، بەڵام جەختی کرد ئەمە بە مانای بڕینی هەموو یارمەتییەکانین بۆ هاوپەیمانەکانیان لە سووریا و عێراق نییە.

پێنتاگۆنیش ئاماژەی داوە کە بڕیارەکان بە دۆخی شەڕ لە ناوچەکە دەدرێت.

تورکیا هەوڵ دەدات تاکوو بە بیانۆی مەترسی کوردی سووریا بۆ سەر ئەمنیەتی ئەم وڵاتە بەشی زیاتر لە سووریا داگیر بکات، بەڵام وڵاتانی جیهانی و ناوچەکە دژی ئەم خواستەی ئەنقەرەیە.

ناردنی بۆچوون

7 + 9 =