ئەورووپا سێ دەیەی دیکە لە سەدا ٧.٥ بۆ ١٤ موسڵمانی دەبێت

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتەکان، تەنانەت ئەگەر کۆچبەرییەکان بۆ ئەورووپاش بوەستێندرێت، تا ساڵی ٢٠٥٠ ڕەوتی بەرزبوونەوەی نرخی جەماوەری موسڵمانی ئەو بەژە ڕەوتێکی ڕوو لە بەرزبوونەوە بە خۆوەدەبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێکسپرێس تریبیۆن، ناوەندی توێژینەوەیی "پیۆ" لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند: ئەگەر ڕەوتی کۆچبەری بەرەو ئەورووپا لە ئاستی مامناوەندیدا بمێنێتەوە؛ تا چەند دەیەی دیکە موسڵمانان نزیکەی لە سەدا ١١ی نرخی جەماوەریی ئەورووپا بە خۆیان تەرخان دەدەن.

شایانی باسە، پیۆ لەو توێژینەوەیەک لە ژێر ناوی "جەماوەری ڕوو لە گەشەی موسڵمانانی ئەورووپا" ٣ سناریۆی خستۆتەڕوو کە بریتین لە پێشبینیی نرخی جەماوەریی موسڵمانانی ئەورووپا لە داهاتوو بە گریمانەی ئەوەی کە ئاستی کۆچبەری بۆ ئەو بەژە بە شێوەی مامناوەندی بمێنێتەوە یان بە گشتی بوەستێت.

بە پێی ئەنجامی ئەو پێشبینییە تا ساڵی ٢٠٥٠ جەماوەری موسڵمانی ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ نۆروێژ و سویسرا لە لەسەدا ٤.٩ی ئێستا بۆ لە سەدا ٧.٤ بەرز دەبێتەوە.

بەڵام ئەگەر نرخی کۆچبەری بە خێرایی مامناوەندی و بە پێی ڕەوتی پێش لە دەسپێکی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوین درێژەی هەبێت، ئەو نرخە دەبێتە نزیکەی دوو هێندەی ئێستا، واتە دەگاتە لە سەدا ١١.٢.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەگەر کۆچبەری بۆ ئەورووپا لە نمانەی ساڵانی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناڤین واتە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ پێڕەوی بکات، ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی لە سەدا ١٤ بەرز دەبێتەوە.

لە ئەگەری سناریۆی وەستانی کۆچبەری، فەڕەنسا کە لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٥،٥ ملیۆن موسڵمانی لێیە، هەمدیسان وەک یانەی یەکەمی موسڵمانانی ئەورووپا دەناسرێت.

لە سناریۆی دووهەمدا و لە ئەگەری درێژەی کۆچبەری بە خێرایی مامناوەندی، بەریتانیا کە لە ئێستادا وڵاتی کۆچبەریی ناموسڵمانانە، لە نیشتەجێ کردنی موسڵمانان پێش فەڕەنسا دەکەوێت، بەڵام لە سناریۆی سێهەمدا و لە ئەگەری پێڕەوی لە نمانای کۆچبەریی ساڵانی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناڤین، پێگەی یەکەمی ئامانجی کۆچبەری بە ئەڵمانیا دەگات کە لە ٢ ساڵی ڕابردوودا ١،٥ ملیۆن پەنابەری لە خۆ گرتووە.

News Code 14882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =