جەختی عەمار حەکیم لەسەر ڕۆڵی هێزە جەماوەرییەکانی عێراق لە شەڕی داعش

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق جەختی لەسەر ڕۆڵی ئەرێنی هێزە جەماوەرییەکان لە شەڕی دژ بە داعش کرد و وتی: بوونی هێزە جەماوەرییەکان تاکوو ڕێکخستنی سوپایەکی بەهێز زەروورە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو لەمبارەوە جەختی کرد: تاکوو ئەو کاتەی کە سوپایەکی بەهێز لە عێراق ڕێکده‌خرێت، بوونی هێزە جەماوەرییەکان لەم وڵاتەدا زەروورە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا هاوکات لەگەڵ ئیدانە کردنی تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە "مەقدادیە"ی دیالێ، وتی: ئەم کارە تیرۆریستییە لە لایەن هەموو چێنەکانی کۆمەڵگاوە، بە تایبەت مەرجەحییەت ئیدانە دەکرێت و ئەمە نیشانی دەدات کە خەڵکی عێراق بەو ئاستە لە ئەزموون گەیشتوون کە ڕێگە بە سەرهەڵدانی شەڕی تایفی لە وڵاتدا نادەن.

سەید عەمار حەکیم هەروەها جەختی لەسەر شەڕی سوپا و هێزە جەماوەرییەکان لەگەڵ تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش بە تایبەت لە پارێزگای ئەنبار و سەلاحەدین کرد.

شایانی باسە کە ماوەیەک پێش ئێستا چەند کەسی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک لە ناوچەی "مێقدادییە" لە پارێزگای دیالە.

 

News Code 1488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =