ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان ڕۆڵی له‌ ئاوه‌دان بوونه‌ی کوردستاندا ده‌بێت

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پلانی شاری بانه‌ که‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌ندامه‌نی لێژنه‌ی به‌رنامه‌ و بودجه‌ به‌ڕێوه‌ چوو جه‌خت له‌ دروست کردنی ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فه‌رمانداری بانه‌، محه‌مه‌د فه‌لاحی فه‌رمانداری بانه‌ له‌م کۆبوونه‌دا وتی: له‌ ۸ مانگی ڕابردوو ۳۰ ملیۆن دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ ۱۰۰ هه‌زار تۆن که‌ل و په‌ل له‌ سنووری سه‌یرانبه‌نی بانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۹۳ له‌ سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ بانه‌ ۱۰۰ بینای بازه‌رگانی هه‌یه‌ که سه‌رجه‌م ۱۰ هه‌زار دوکانی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش ژێرخانێکی باشه‌ بۆ گه‌شه‌دانی ئابووری زیاتر به‌ ناوچه‌که‌، به‌ تایبه‌ت ڕێخکستنی ناوچه‌ی ئازاد له‌م شاره‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ڕێکخستنی ناوچه‌ی ئازاد مافی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌ و ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌ ئاوه‌دان بوونه‌ی کوردستاندا ده‌بێت که‌ به‌رپرسان ده‌بێت به‌ گنگییه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ بڕوانن.

فه‌لاحی هه‌روه‌ها وتی: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌، هێشتا شاری بانه‌ له‌ ڕووی گه‌شه‌وه‌ له‌ میانگینی وڵاتی ئێران له‌ دوایه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ پلانێکمان بۆ گه‌شه‌ی شاره‌ سنوورییه‌کان نییه‌، ۵۰ له‌ سه‌دی کاره‌کانی ئێمه‌ هاوپه‌یونه‌ده‌ به‌ سنووره‌وه‌.

له‌م کۆبوونه‌وه‌دا غوڵامڕه‌زا تاجگه‌ردوون، سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له‌م کۆبوونه‌وه‌ وتی: هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م لێژنه‌ له‌گه‌ڵ ڕێخستنی ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوانن، به‌ڵام بڕێک که‌س له‌ مه‌ڤلیس دژی ئه‌م کاره‌ن، ئێمه‌ نابێت که‌م و کۆڕی شوێنه‌کانی دیکه‌ به‌ سه‌ر ناوچه‌کانی دیکه‌دا بسه‌پێنین.

ئه‌و له‌ دریژه‌دا زیادی کرد: به‌ داخه‌وه‌ برێکیش نایانه‌وێت ڕه‌قیب بۆ ناوچه‌ی ئازادی شاره‌کانی خۆیان دروست بێت، ئێمه‌ ده‌بێت له‌م پڕۆژه‌یه‌ وه‌ک بابه‌تێکی نیشتمانی بڕوانین و له‌ دوای گه‌شه‌ی ئابووری سه‌رتانسه‌ری ئێران بین.

هه‌روه‌ها له‌م موحسن بیگله‌ری، نوێنه‌ری شاره‌کانی بانه‌ و سه‌قز له‌م کۆبوونه‌وه‌ ئاماژه‌ی دا که ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان ده‌بێت به‌ سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی خودی شاره‌کان په‌ره‌ بسێنێت و له‌ بانه‌ خه‌ڵکی زۆر هه‌ن که‌ ده‌توانن له‌م پڕۆژانه‌دا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ جاده‌کانی کوردستان پێویستیان به‌ بودجه‌ی زیاتره‌ تاکوو هه‌رچی زووتره‌ نوێژه‌ن بکرێنه‌وه‌.

News Code 14877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =