بە ئامادەبوونی لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەر؛

یادی هونەرمەند نەجمەدین شەوکەتیاریان لە سنە بەڕێوەچوو

ناسەی هەواڵ: 4158695 -
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی لاینگرانی ئه‌ده‌بی کوردی، ڕێوڕه‌سمی یادی که‌سایه‌تیه‌کی کۆچ کردووی کوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی لاینگرنای ئه‌ده‌بی کوردی، ڕێوڕه‌سمی یادی نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاریان، که‌سایه‌تی فەرهەنگی و هونەری کورد  له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئاوێنه‌ی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی کورد، ناوه‌ندی شێعر و ئه‌ده‌بی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان و ئه‌نیستیتۆ تروسکه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌، ژماره‌یه‌ک له‌ شاعرانی سنه‌یی به‌ یادی مامۆستا نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاریان شعێره‌کانی خۆیان خوێنه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ ده‌یان ساڵ خزمه‌تی ماندوو نه‌ناسانه‌ی ئه‌م مامۆستایه‌ ناسراوه‌ی شاری سنه‌ گرت که‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کتێبخانه‌ گشتییه‌کانی کوردستان وتی: من سه‌ره‌تا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای کۆچ کردوو و هه‌موو دۆستان و لاینگرانی ده‌که‌م چون ئێمه‌ مامۆستایه‌کی گه‌وره‌مان له‌ ده‌ست داوه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: ڕه‌نگه‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ له‌ مامۆستا بتوانێت نیشانی بدات که‌ تاکوو چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م مامۆستایه‌ له‌ خه‌می شێعر و ئه‌ده‌بی کوردیدا بوو.

ئه‌و درێژه‌ی دا: کاتێک بۆ یه‌که‌م جار بوومه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتی کتێبخانه‌ گشتییه‌کانی کوردستان، یه‌که‌م که‌س که‌ سه‌ردانی کردم مامۆستا شه‌وکه‌تیاریان بوو. زۆر به‌ گه‌رم و گوڕی پێشوازی له‌ ده‌ست به‌ کار بوونم کرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کتێبخانه‌کانی کوردستان جه‌ختی کرد: له‌و کاته‌دا له‌ نێوان کتێبخانه‌ و ئه‌نجه‌مه‌نی ئاوێنه‌ چه‌ند ناکۆکییه‌ک هه‌بوو، مامۆستا زۆر به‌ ئارمای و به‌ تاقه‌ت هه‌موو بابه‌ته‌که‌ی بۆ باس کردم و هه‌موو هه‌وڵی خۆی سه‌رف کرد تاکوو دیسانه‌وه‌ شوێنێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لاوان و ئه‌ندامانی ئه‌ده‌ب دۆستی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دبه‌ی ئاوێنه‌ بگرێته‌وه‌، 

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: واتا هه‌رگیز له‌م ئه‌رکه‌ فه‌رهه‌نگیانه‌ ماندوو نه‌ده‌بوو، له‌ هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌ی که‌ مامۆستا شه‌وکه‌تیارایانم ناسیوه‌، به‌رده‌وام له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ کۆڕێکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی به‌ڕێوه‌ ببات و لوانی کوردی تێدا کۆبکاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵاهی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌، سروه‌ مه‌جیدی له‌ شاعرانی ناسراوی سنه‌،  نجمهدین دره‌فش نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری کوردستانی، حسه‌ن گۆران چالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی، سیمین چایچی و بڕێکی دیکه‌ له‌ هاوڕێیانی مامۆستا نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌تیاریان شێعریان خوێنده‌وه‌.

مامۆستا شه‌وکه‌وت یاریان لە ساڵی ۱۳۲۹ی هەتاوی لە دایک بووه. چه‌ند ساڵێک له‌ به‌شی کوردی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ئیشی کرد.

دوو کتێبی له‌ مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو کردووه‌ به‌ فارسی که‌ بریتین له‌: «برووسکه چاندن» (آذرخش افشانی) و  «به‌ره و زه‌رده‌په‌ڕ» (رو به سوی غروب).

مامۆستا شەوکت یاریان هه‌روه‌ها کتێبێکی دیکه‌ی په‌شێو که‌ بۆ یادی شێرکۆ بێکه‌س نووسراوه‌ کردووه‌ به‌ فارسی.

ئه‌و هه‌روه‌ها شێعری زۆربه‌ی ئه‌ده‌یبانی فارسی کردووه‌ به‌ کوردی که‌ بریتین له‌ ئیسماعیل خویی، نیما، فروغ و هتد.

شه‌وکه‌وت یاریان هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ بوو، به‌ڵام دواجار به‌ هۆی پیری و نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ کۆچی دوایی کرد.

هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی ڕێوڕه‌سمی مامۆستا نه‌جمه‌دین شه‌وکه‌ت یاریان پارچه‌یه‌ک مۆسیقا به‌ یادی ئه‌م مامۆستای ئه‌ده‌ب و زمانی کوردییه‌ له‌ لایه‌ن سه‌عدوڵا نه‌سیری پێشکه‌ش کرا.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا دوێنێ چوارشه‌مه‌ له‌ هۆڵی کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ناردنی بۆچوون

3 + 9 =