نوێترین هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ جێبه‌جی کردنی به‌رجام ڕایگه‌یاند که‌ پاریس به‌ وردی کاره‌کانی ئێران ده‌خاته‌ ژێرچاوه‌دێرییه‌وه‌.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ رۆیتێرز،«لۆران فابیووس» به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ فه‌ڕه‌نسا پێشوازی ده‌کات له‌ ده‌ستپێکردنی به‌رجام، وتی: پاریس به‌ وردی چاودێری ئێران ده‌کات بۆ جیبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی له‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ درێژه‌دا جێبه‌جێ کردنی به‌رجامی به‌ هه‌نگاوێکی گرینگ له‌ پێناو هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ کۆنترۆڵی پلانی ناڤۆکی ڕایگه‌یاند.  

 فابیووس له‌ درێژه‌دا ڕۆڵی فه‌ڕه‌نسای له‌ به‌ئاکام گه‌یشتنی دانوستانی ناڤۆکی و جێبه‌جێی به‌رجام به‌ گرینگ زانی.

News Code 1487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =