حوکمی دەستگیرکرانی ۳۶۰ کەس بە تۆمەتی هاوکاری گولەن دەرکرا

دادستێنی ئەستەنبۆڵ ئەمڕۆ چوارشەممە حوکمی دەستگیرکردنی ۳۶۰ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە بزووتنەوەی گولەن (FETO) دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستگیری و دادگایی خەڵکی جۆراوجۆر لە تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی یان پەیوەندی گرتن بە بزووتنەوەی گەلەن کە ئەنقەرە بە گرووپێکی تیرۆریستیی دەزانی، هێشتاش بەردەوامە و ئەمڕۆش کەناڵی TRT لە دەرکرانی حوکمی دەستگیرکردنی ٣٦٠ کەس لە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە هاوپەیوەند بەو دۆسیە لە لایەن دادستێنی ئەستەنبۆڵەوە هەواڵی دا.

ئەو حوکمە بڕیارە لە ٤٩ پارێزگای تورکیا جێبەجێ بکرێت.

فەتحوڵڵا گەلەن لە کەسایەتییە بە دەسەڵاتەکانی تورکیایە کە ساڵانێک وەک هاوپەیمانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەناسرا، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردووەوە پێکەوە ناکۆکن و پاش کوودەتا بێ ئاکامەکەی مانگی جووڵای ساڵی ڕابردوو ئەو ناکۆکییە بەوپەڕی خۆی گەیشت. بە چەشنێک کە ئەردۆغان گولەن و لایەنگرانی بە هۆکاری کوودەتاکە دەزانێت.

News Code 14854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =