وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4157950 -
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی ڕایگه‌یاند که‌ دوای ۳ ساڵ له‌ قبوڵ کردنی ئه‌رکی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، ئێسته‌ له‌م کاره‌ ده‌ست هه‌ڵده‌گرم.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی:  دوای ۳ ساڵ له‌ قبوڵ کردنی ئه‌رکی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، ئێسته‌ له‌م کاره‌ ده‌ست هه‌ڵده‌گرم.

ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ له‌مه‌ به‌دوا بۆچوونه‌کانی نابێته‌ بۆچوونی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی و لێدوانی تاکه‌که‌سی خۆی ده‌بن له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کان.

ئه‌و وتی: حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک هێزێکی سه‌ربازی به‌‌هێز ده‌مێنێته‌وه‌ ناچێته‌ ناو گه‌مه‌ی سیاسی عێراق؛ هه‌ر که‌س بیه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری بکات ده‌بێت ده‌ست له‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبگرێت.

ئه‌سه‌دی زیادی کرد: ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێته‌ به‌شێک له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق.

ناردنی بۆچوون

5 + 0 =