ڕۆحانی:

عەرەبستان، ئیسرائیل وئەمریکا نایانەوێت بەرجام سەرکەوێت

ناسەی هەواڵ: 4157559 -
سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی کرد کە وڵاتانی عەرەبستان و ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل نایانەوێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و ولاتانی زلهێزی جیهان (بەرجام) سەرکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕاپۆرتێکی لە کارکردی ۱۰۰ ڕۆژەی دەوڵەتەکەی خستەڕوو و ئاماژەی بە هەموو لایەنە  ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دەوڵەتی دوازدەیەمی ئێران دا.

سەرۆک کۆما لە سەرەتای ئەم لێدوانەدا بە ئاماژە بە ڕووداوی بوومەلەرزەی ڕۆژاوای ئێران، وتی: هیوادارم خەڵک و بەرپرسان یارمەتی بدەن کە  لێقەوماوانی بوومەلەرزە دۆخی دژوار تێپەڕێنن.

وتیشی: ئەم بوومەلەرزە زۆر بەهێزبوو خەڵک زۆر یارمەتیان دا. نزیک بە ۲۷۰۰ کەس لە ژێر دارو بەردە داڕماوەکانڕزگار کران و ۷ هەزار کەس گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانە.

جەختیشی کرد کە خەڵک کەموکوڕییەکانی دەوڵەتی قەرەبوو کردەوە و هێزە سەربازییەکانیش یارمەتی خەڵکیان دا.

ڕۆحانی لە بەشێک لە وتەکانیدا باسی لە پرسە ناوخۆییەکانی وڵات کرد و ڕایگەیاند کە دەرماڵەی توێژە هەژارەکان ۵ ئەوەندە دەبێتەوە و بەرنامەشمان هەیە کە هەلی ئیش و کار لە ساڵدا بۆ۹۰۰ هەزار کەس بەرز بکەینەوە.

وتیشی: داهاتەکانی دەوڵەت لە چاو ساڵی رابردوو زیاتر بووەتەوە و لە ۱۰۰ ڕۆژی یەکەمدا زیاتر لە ۵ میلیارد دۆلار سەرمایەدانەریی کراوە.

ڕۆحانی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوی ئێران وتی: بنەمای سیاسەتی ئێمە لەسەر تەعامول و هاوکاری سەربەرزانە بنیاتنراوە.

 وتیشی: ئەمڕۆ پەیوەندی ئێمە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا باشە، پەیوەندی بازرگانی و نێودەوڵەتی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا، یەکێتی ئەورووپا، تورکیا، عێراق، ئوفغانستان باستر بووە، ڕەنگە کێشەمان لەگەڵ سعوودییەکان ببێت بەڵام کێشەی ئەوانە.

 سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە عەرەبستان دەیەوێت شکستەکانی داپۆشێت .

لەبارەی بەرجامیشەوە وتی: ئیسرائیل، عەرەبستان و ئەمریکا نایانەوێت بەرجام سەرکەوێت بەڵام ئێمە هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ و ئەگەریش ڕۆژێک کێشەیەک هاتەپێشەوە پلانی وردمان هەیە.

ناردنی بۆچوون

6 + 11 =