ئەنجومەنی شارەوانی ئاکسفۆرد خەڵاتی "ئانگ سان سۆچی" وەرگرتەوە

ئەنجومەنی شارەوانی ئاکسفۆرد لە بەریتانیا خەڵاتی مافی مرۆڤی ناسراوە بە "ئازادی شاری ئاکسفۆرد"ی لە ئانگ سان سۆچی سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری میانمار و رێبەری ئێستاکەی ئەو وڵاتەی وەرگرتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، ئەنجومەنی شارەوانی ئاکسفۆرد لە بەریتانیا رۆژی سێ‌شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بە زۆرینەی دەنگ بڕیارمان داوە کە خەڵاتی "ئازادی شاری ئاکسفۆرد" لە "ئانگ سان سۆچی" سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری میانمار و رێبەری ئێستاکەی ئەو وڵاتەی وەرگرینەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هۆکاری پشت ئەو بڕیارە دەگەڕیتەوە بۆ خۆبواردنی سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری میانمار لە گرتنەبەری هەڵوێستێکی گونجاو بۆ چارەسەریی قەیرانی موسڵمانانی ویلایەتی ڕاخین لە باکووری رۆژئاوای میانمار.

ئەنجومەنی شارەوانی ئاکسفۆرد ئاماژەیان بەوەش داوە: ئەو خەڵاتە ساڵی ١٩٩٧ لە پێناو بەرگری لە دیموکراسی، ڕەنگدانەوەی بایەخگەلی چەندنەتەوەیی لە میانمار کە نیشاندەری بایەخەکانی ئاکسفۆرد بووە، دراوەتە ناوبراو؛ بەڵام ئەمڕۆ نە هۆی کەمتەرخەمیی ئانگ سان سۆچی هەمبەر بە قەیرانی میانمار و توندوتیژی لە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی لەو وڵاتەدا خەڵاتەکەی لێ وەردەگیردرێتەوە.

شایانی باسە، ئانگ سان سۆچی کە براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتییە، لە ساڵی ١٩٩٧ بە لەبەرچاو گرتنی هەنگاوەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی بایەخەکانی مرۆیی خەڵاتی ئاکسفۆردی پێدرا.

هاوکات زانکۆی ئاکسفۆرد لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردوو تابلۆی شێوەکاریی وێنەی رێبەری میانمات لە سەردەمی خوێندکاریی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٤ تا ١٩٦٧ لەو زانکۆیەی لە سەردەرانەی یەکێک لە کۆلێژەکانی ئەو زانکۆیە هێنایە خوارێ.

News Code 14837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =