ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

ئەمریکا ئەو داگیرکەرەی نایەوێت لە سووریا بچێتە دەر

ناسەی هەواڵ: 4156475 -
لەمدواییەدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە سووریا بە بیانووی شەڕی لە دژی تیرۆریزم هەواڵی دا، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو هێزانە بە بێ مۆڵەتی دیمەشق لەو وڵاتەدان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فەرزاد فەرهادی: "جەیمز ماتیس" وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە مدواییەدا لە مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە سووریا بە بیانووی شەڕی لە دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش هەواڵی دا و ڕایگەیاند: "تا کاتێک کە داعش بیەوێت درێژە بە هێرشەکانی بدات، سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا دەمێننەوە. سەربازانی ئەمریکایی باڵی واشنتۆن بۆ دیاری کردنی مەرجە دیپلۆماتیکەکان لە پێناو چارەسەریی قەیرانی سووریان و ئەمریکا لەو ڕەوتەی لە ژێنێڤ مسۆگەر بووە، ناکشێتەوە!"

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بەو لێدوانە ڕایگەیاند: "سووریا دیسانەکە خوازیاری پاشەکشێی بێ مەرجی هێزەکانی ئەمریکایی لەم وڵاتەیە و مانەوەی ئەو هێزانە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەوەریی سووریا و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان دەزانین. ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و هەر وڵاتێکی بیانی دیکە بە بێ ڕەزامەندیی دەوڵەتی سووریا هەنگاوێکی دژبەرانە و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی سووریا و پێشێل کردنی پێڕەونامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە".

ڕاشیگەیاند: "دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام ئیدعا دەکات کە دەستێوەردانی هێزەکانی لە سووریا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش و لە پێناو چارەسەریی قەیرانی سووریایە. بەڵام ئەوە تەنیا بیانوو و پاساوێکە نۆ مانەوەی. بەڵام ئەوە هەنگاوێکی هەڵەیە چونکا نە تەنیا بەو هەڵمەتی سەربازییە ناتوانن بگەنە رێکارێکی گونجاو، بەڵکوو مانەوەی درێژخایەنی تەشەنە بە قەیرانەکان و دۆخەکە دەدات".

هاوکات سێرگەی ئۆرژونیکیدێز ئەمینداری گشتیی پێشووی نووسینگەی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی جەیمز ماتیس کە وتبووی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە ڕەزامەندیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، وتەکانی ئەوی گاڵتەجارانە و پێکەنینهێنەر وەسف کرد و وتی: لام وایە ماتیس نازانێ چی دەڵیت و ئەو وتانە نە تەنیا لە وڵاتێک بەڵکوو لە زلهێزێکی وەک ئەمریکا ناوەشێتەوە.

ئەمینداری گشتیی پێشووی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ جەختی کرد کە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە و ئەو وڵاتە تەنیا هەوڵی ئەوە دەدات کە پاساوێک بۆ ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی خۆی لە سووریا بهێنێتەوە.

بە گشتی ئەمریکاییەکان لەو کاتەوە کە داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ ناوچەگەلێکی زۆری هێنایە بندەستی خۆی، تا ماوەیەک هەر بینەرێکی سەڵتی ڕووداوەکان بوو و پاش ئەوەش بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێکهێنا کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەڵگەکان و وێنەگەلی ئاسمانی ئەو هاوپەیمانییە نە تەنیا لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە، بەڵکوو هەوڵی ئاستەنگ نانەوە لە بەردەم سوپای سووریا و هاوپەیمانانی دژە تیرۆریستی سووریای داوە و جگە لەوە وەک سەرچاوە میدیاییەکان باس دەکەن زۆربەی سەرکردەکانی داعشی لە ناوچە گەمارۆ دراوەکان بردۆتە دەرێ و بە نهێنی و ئاشکرا لە گەڵ تیرۆریستاندا ڕێککەوتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەمدواییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانی ئەمریکایی دژی داعش خۆی بواردووە لە هێرش کردنە سەر هێزە دەربازبووەکان لە ناوچەی بووکەماڵ. ئەم هەڵوێستە دەسەلمێنێت کە هێزەکانی ڕوو لە پێشڕەویی دەوڵەتی سووریا توانیویانە پلانەکانی ئەمریکا بۆ جێگرکردنی ناوچەیەک لە رۆژهەڵاتی فورات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە پاڵپشتکراوەکانی واشنتۆن بێت، بەرەوڕووی شکست بکاتەوە.

ئەمریکا بە گوێرەی ڕاگەیاندنی فەرمی خۆی ئیدعا دەکات کە لە نزیکەی ٥٠٠ هێزی سەربازیی لە سووریادا هەیە، ئەگەرچی ژینڕاڵ "جەیمز جێرارد فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا ئەو ژمارەی ٤ هەزار کەس ڕاگەیاند. لە هەر دوو حاڵدا ئەو هێزانە بە شێوەی نایاسایی و بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریان، بەڵام ئامانجی سەرەکیان ئاژاوەنانەوە و ناسەقامگیرکردنی سووریایە.

ئەمریکا لەو هێزانە بۆ یارمەتیدانی گرووپگەلی پاڵپشتکراوی خۆی بەهرە دەبات و لە پێناو ئامانجەکانی خۆی ڕاهێنان و پڕچەکی کردوون، بەڵام دیمەشق ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی خۆی دەزانێت.

ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەو پلانەی ئەمریکا لە وتووێژ لە سپۆتنیک، وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ نەبردنەدەری هێزەکانی لە سووریا پاش لەناوبردنی داعش هەندێک پرسیاری سەبارەت بە ئامانەج ڕاستەقینەکانی واشنتۆن ورووژاندووە. ئەوان نە تەنیا بە بێ ئیزنی دیمەشق لەو وڵاتەدا پەلیان داکوتاوە، بەڵکوو بە جۆرێک هەڵسوکەوت دەکەن کە تەواو وەک هەنگاوێکی داگیرکەرانە وێنا دەکرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی بڕیارنامەی ۲۲۵۴ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پابەند بن بە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا.

هەروەها ڤیلادیمیر شامانۆف سەرۆکی لیژنەی کاروباری بەرگریی دۆمای ڕووسیا بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە: هەوڵی ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە سووریا پاش پاککردنەوەی داعش دەبێتە ئاستەنگێک لە بەردەم رێکاری سیاسی لە سووریا. واتە ئامانجی ئەمریکا لەو کارەی چ نییە جیا لە بێ شەرمیی ئەمریکاییەکان و بێ ڕێزی و ڕەچاونەکردنی پێگەی خاوەن ماڵ.

لە هەمان کاتدا عەمید عەلی مەقسوود کارناسی سەربازیی سووریا سەبارەت بە درێژەی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بەو میدیا ڕووسییەی وتووە: ئەمریکا تەواو کارتەکانی خۆی دۆڕاندووە و ئامانجی ئەو وڵاتە گوشار خستنە سەر دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانانی بۆ ئەوەی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت و هاوکات لە ڕەوتی سیاسیی ژێنێڤ جێیەک بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە پلانی ئەمریکا لە سووریا و سەرمایەدانان لە سەر هەندێک گرووپی چەکدار شکستی هێناوە و هەر هەوڵێکی دژی ئەوە ڕەچاونەکردنی ڕاستییەکانی شەڕی سووریایە.

سووریا لە ئێستادا دوای ٧ ساڵ و لە سای سوپاکەیەوە لە قۆناغی ئاسایشەوە نزیک دەبێتەوە و توانیەویەتی بە یارمەتیی هاوپەیمانانی پلانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی سووریا بەرەوڕووی شکست بکات و لە سەرەودەمی بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی نزیک بێتەوە، بەڵام پێدەچێت کە ئەمریکاییەکان نایانەوێت ئیزنی گەیشتن بەو قۆناغە بە سووریا بدەن.  

هەروەها گومانێک لەوەدا نییە کە ئەمریکا لە قۆناغی  یەکەمدا بۆ بەرژەوەندیی ڕژیمی زایۆنی تێدەکۆشێت و لە قۆناغی دووهەمیشدا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەدا دەکاتەوە و لە ئێستادا نایەوێت ددان بە شکستی پلانەکانی لە سووریا بە تێچووی ملیاردها دۆلار بنێت و هەوڵ دەدات بە هێشتنەوەی سەربازەکانی لە سووریا هەلێکی دیکە بڕەخسێنێت بۆ هەڵمەتی وێرانگەرانە و تۆڵەئەستێنانە. هەر بۆیە لە گرووپە تیرۆریستییەکان وەک کارتی یاریی خۆی بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی کەڵک دەبات.

ئەوەی ئێستا بۆ ئەمریکا ماوەتەوە ئەوەیە کە چیتر ئەو وڵاتە هیچ پێگەیەکی سەربازی و سیاسیی لە سووریادا نییە و گرووپە چەکدارە پاڵپشتکراوەکانیشی ڕووخاون و هەندێکی دیکەشیان بە دوای ڕێککەوتن لە گەڵ سوپای سووریا و دانانی چەکانیانن. هەندێکی دیکەشیان بە دوای رێگەیەکەوەن بۆ هەڵاتن لە زەڵکاوی سووریا.

ئەمریکاییەکانیش چاوپۆشیان کردووە لە گرووپە چەکدارەکان لە ملیاردها دۆلاریان بۆ خەرج کردوون و پاش چەند ساڵ ڕاهێنان و پاڵپشتی کردنی هەواڵگرانە و لۆجێستیکی پشتیان تێ کردوون. ئەو هەڵسوکەوتەی ئەمریکا سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە واشنتۆن لە ئێستا و داهاتووشدا درێژە بەو ڕەوتەیان دەدەن پشت دەکەنە هاوپەیمانانیان. ئەم بابەتە دەسەلمێنێت کە ناکرێت دڵ بە پاڵپشتیی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا خۆش بکرێت.

لە کۆتاییشدا پێویستە بڵێین کە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکایی بە تەواو مانا نایاساییە و ئەمریکا کە بەردەوام پاگەندەی یاسای نێودەوڵەتی دەکات، هیچ بەهایەک بەو یاسایە نادات.

ناردنی بۆچوون

8 + 7 =