پاپ فرانسیس سه‌ردانی میانمار و به‌نگلادش ده‌کات

ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ری ۶ ڕۆژه‌ی خۆی بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری ئاسیا له‌ نزیکه‌وه‌ سه‌ردانی دۆخی موسوڵمانه‌کانی میانمار له‌ به‌نگلادش و وڵاته‌که‌یان ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشێیتد پرێس، پاپ فرانسیس، ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان به‌یانی دووشه‌مه‌ سه‌فه‌رێکی ۶ ڕۆژه‌ی خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری ئاسیا ده‌ست پێده‌کات که‌ میانمار و به‌نگلادشیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا گرنگه‌ ئه‌م خاڵه‌یه‌ که‌ پاپ چۆن ڕووبڕووی دۆخی ئاواره‌ موسوڵمانه‌کانی میانمار ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی میانماره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ئازار ده‌درێن و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ده‌کرێن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ پاپ به‌دوادا چوون بۆ دۆخی که‌ینه‌ی مه‌سێحییه‌کانی کاتۆلیک له‌ میانمار بکات که‌ دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ن و ڕووبه‌ڕووی ده‌رمارگرژی بوونه‌ته‌وه.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ڕێژه‌ی ۶۵ ملیۆن دانیشتووی میانمار نزیک به‌ ۶ له‌ سه‌دی مه‌سێحین که‌ یه‌ک له‌ شه‌شیان کاتۆلیکن.

News Code 14788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =