جیهان ئه‌من تر بوو/بەرپرسیارەتی خۆمان لە هەمبەر ئێران بە جێ هێنا

جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە کردن بە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی نێوان زەریف و موگرینی لە لابردنی گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئه‌سۆشێیتد پرس، جان کری وتی کە ئەمریکا و ئەورووپا دەست دەکەن بە لابردنی گەماڕۆکانی سەر ئێران کە دەبێتە هۆی پەرەدان بە دەرفەتە نوێیەکان بۆ خەڵکی ئێران.

جان کری لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی خۆیدا وتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ، چادێری بەسەر هەرموو بازنەی دابین کردنی ئۆرانیۆمی پێویست بۆ ئێران  هەیە و زیادی کرد: ئەمڕۆ جیهان پارێزراوترە و هەر هەموو ڕێگەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە بۆمبی ناڤۆکی داخراوە.

دوای دوو ساڵ و نیو گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ ئێران، ئاژانسی نێونەتەوەی جەختی کرد کە ئێران بەشێکی زۆری بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بەرجام داخستووە.

ڕۆژی شەمە لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی بەرپرسی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندرا کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ کراوە و گەماڕۆکانی دژ بە ئێران لابراوە.

ئەو زیادی کرد: دوای چەند ساڵ گفتوگۆ هەم بۆ دانوستانی ناڤۆکی و هەم بۆ چارەسەر کردنی کێشە سیاسییەکان لە درێژخایەندا، ٤ شارۆمەندی ئەمریکایی کە لە ئێران زندانی ببوون، ئازاد کران.

بە وتەی کری دوای ئەوەی هەر دوو لا لە دانوستانەکاندا لە یەکتر نزیک بوونەوە، هەوڵە مرۆڤ دۆستانەکان بۆ ئازادی زیندانییەکان زیاتر کرا. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد: ئەو هەنگاوانەی کە ئێران بۆ سنووردار کردنی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی هەڵیگرتووە بەرنامەی ناڤۆکی ئەم وڵاتەی لە بنەڕەتەوە گۆڕاوە.

ئەو زیادی کرد: وەک پێشوو، پشت ڕاستکرانەوە خاڵی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە دەبێت و خۆشحاڵین کە ئێران بەرپرسیاریەتی خۆی بەجێ هێناوە و تاکوو ئێستا هەموو هەنگاوەکانی بە پێی ڕێککەوتن هەڵگرتووە و ئێمەش ئەو پەیمان و بڕیارەی دوامانە بە جێی دێنین.

News Code 1478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =