داعش لە ئەنقەرە قوتابخانەی کردووەتەوە

بە پێی پاگەندە نامەیەک کە دژی ئەندامی دەستگیرکراوی گرووپی تیرۆریستی داعش لە تورکیا دەرکراوە، ئەو کەسە بە کردنەوەی قوتابخانە بۆ پەروەردەی منداڵان تۆمەتبار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت، بە پێی پاگەندەنامەیەک کە دژی ١٦ ئەندامی داعش لە تورکیا دەرکراوە، ئەو کەسانە لە نووسینگەی گۆڤاری تەوحید لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەنقەرە هەوڵیان داوە وەکوو قوتابخانە و پەروەردەی منداڵان کەڵک وەربگرن.

بە پێی پاگەندەنامەی ٨٢ پەڕەیی دەرکراو دژی ئەو کەسانە، ئەوان ٦٠ منداڵیان لە ئەو شوێنە پەروەردە کردووە.

هەرچەند تورکیا پێشتر وەکوو شوێنێک بۆ گواستنەوەی تیرۆریستەکان بۆ سووریا لە ئارادا بوو، ئەو کەسانە لە ناو تورکیا، ئەنقەرەیان بەڕەو ڕووبوونەوەیان هان داوە و لە یەک ساڵی ڕابردووەدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنی بەربڵاویان بۆ دەستگیر کردنی ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش ئەنجام داوە.

News Code 14779

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =