ده‌ره‌نجامه‌کانی ریفراندۆم ده‌ستكه‌وته‌كانی ۲۵ ساڵی له‌ناوبرد

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند که‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی ریفراندۆم ده‌ستكه‌وته‌كانی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی گه‌لی كوردی له‌ناوبرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هرێمی کوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێک له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت" ئاماژه‌ی به‌ دۆخی دوای ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌کانی كرد و وتی:ئه‌و شێوازه‌ی په‌رله‌مانی پێ كارا كرایه‌وه‌، به‌ پێی خواسته‌كانی ئێمه‌ نه‌بو، چونكه‌ ده‌مانویست په‌رله‌مان دور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حزبی كارا بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئامانج له‌ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ بنه‌ڕه‌تدا ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌ت دان بوو به‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم، ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ ریفراندۆم به‌بڕیارێكی حزبی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا و هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ رێكخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌رنه‌كرا.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ په‌رله‌مان بووم به‌م شێوه‌یه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ حزبه‌كان بڕیاریاندا پێش هه‌ڵبژاردن ریفراندۆم بكه‌ن. من یه‌قینم هه‌بووه و قورسه‌ راسته‌وخۆ دوای‌ ریفراندۆم هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.

یوسف محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ نامه‌ی‌ بۆ كۆمسیۆن ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و په‌رله‌مانی‌ له‌ واده‌ی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ترسم هه‌بوو كه‌ ریفراندۆم ببێته‌ هۆی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ لێی ده‌ترساین روویدا.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: كێشه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ ده‌ستور و یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌س گوێی نه‌گرت، دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ پێی ماده‌ی (۱۴۰)ی ده‌ستور چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد که‌ كورد هێشتا ناتوانێت جڵه‌وی سیاسی له‌ عێراقدا بگرێته‌ ده‌ست، راسته‌ كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵی نێوخۆیی رێكنه‌خرێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی پشتیوانی كردنی داموده‌زگا دیموكراسی و شه‌رعییه‌كان، ئه‌وا كورد ناتوانێت رۆڵی كاریگه‌ری خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی کرد: هه‌روه‌ها پێموایه‌، ئێستا پێویستمان به‌رێككه‌وتنێكی‌ نوێ هه‌یه‌ که‌ گۆڕینی‌ سیسته‌می‌ حوكمڕانی‌ ئێستا و دوور خستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حزب له‌ سیاسه‌ت گه‌ره‌نتی بکات به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ستوه‌ردانی حزبی له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ گره‌نتی‌ ئه‌نجام دانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ دیموكرات و شه‌فاف و دوور له‌ ساخته‌كاری‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نجام دانی‌ چاكسازی‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ شه‌فافیه‌ت له‌ داهاته‌كانی هه‌رێمی کوردستان.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌دیهات و په‌رله‌مان توانی‌ به‌رۆڵی‌ خۆی‌ هه‌ستێت ئه‌وه‌ كارێكی‌ باشه‌. به‌ڵام له‌ حاڵه‌تی‌ به‌رده‌وام بوونی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزبی‌ و به‌ كارهێنانی‌ په‌رله‌مان ته‌نها بۆ شه‌رعیەت دان به‌ بڕیاری‌ حزبی، ئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانمانی ئێمه‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌ و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: سیسته‌می‌ حوكمڕانی له‌ هه‌رێم له‌ ماوه‌ی‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كدا شكستی‌ خۆی‌ سه‌لڵماند و كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ بگۆڕدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ رووی‌ سیاسی و سه‌ربازی‌ و داراییه‌وه‌ شكستی‌ هێناوه‌. ئیمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كرداریی پێویستیان به‌ قۆناغی‌ راگوزه‌ر و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ئینتیقالی‌ هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ دۆخی‌ ئێستا، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ ئێستا بڕوات، چونكه‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌شێكی‌ گه‌وره‌ له‌و شكسته‌ی‌ روویدا.

سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌ریش داوا بكرێت ئه‌م حكومه‌ته‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی‌ خۆی‌ بگۆڕێت و له‌ ژێر چاودێری‌ توندی‌ په‌رله‌ماندا بێت و شه‌فافیه‌ت به‌دیبهێنێت له‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ داهات و رێزی‌ سه‌روه‌ری‌ یاسا بگرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی درێژ کردنه‌وه‌ی خولی پارلمان وتی: ئەو شێوازی کارا کردنەوەیەی پەرلەمانی هەرێم بە شێوازێک بووە تەنها بۆ ڕەوایی دان بووە بە هەندێک هەنگاو کە لە دەرەوەی پەرلەمانەوە نراون و دەشڵێت تا ئەو کاتەی لە هەولێر بوون ڕێگە بەو شێوازی کارکردن نەدراوە، بە تایبەتیش لە پرسێکی گرنگی وەک ڕیفراندۆم کە ئێستا بەرەنجامەکانی دەبینرێن. بە داخەوە هەر دوو هەڵبژاردن کە بە یاسا ڕێکخرا بوون دواخران لە پێناو بابەتێکدا کە بە یاسا ڕێکنەخرابوو.

دکتۆر یوسف موحەمەد باسیش لەوە دەکات ئەوە ناشاردرێتەوە لە هەرێمی کوردستان پرسەکان بە حیزبی کراون، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش سەرپشکیان کردووە لەوەی چ بڕیارێک دەدات لەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان یان نا زایدی کرد: ئەوەی من دەیبینم و ئەوەی ئێمە خوازیارین ئەوەیە کاتێک پێمان باشە بگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان کە هەست بکەین پەرلەمان خاوەنی بڕیارە و هیچ بڕیارێکیش لە دەرەوەی پەرلەمانەوە بەسەر پەرلەماندا ناسەپێندرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە که‌ پێویستە لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گواستنەوە بێتە ئاراوە و جۆرێکی تری فەرمانڕەوایەتی لە هەرێم بێتە ئاراوە کە جیاواز بێت لە دۆخی فەرمانڕەوایەتی پێش شازدەی مانگی دە، کە بە هۆکاری شکستەکان ناودێری دەکات.

دکتۆر یوسف زیادی کرد: ئەم ڕەوشەی لە ئارادایە لە ڕووی سیاسییەوە بە تەواوتی شکستی خواردووە، ئەوە دامەزراوە شەرعییەکان نین بڕیار دەدەن لەوەی چارەنوسی خەڵکی کوردستان چی لێدێت، لە ڕووی ئەمنی و سەربازیشەوە بە هەمان شێوە تۆکمەیی نییە و دابەشبوون لە نێوان هێزە چەکدارەکاندا هێندەی تر تۆخ بۆتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم وتی: هیوادارە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن و تێبگەن ئەم نیشتمانە هی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و تاپۆی حیزبە سیاسییەکان نییە.

لەسەر پرسی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەگەرەکانی دانوستاندن، یوسف محه‌مه‌د وتی: هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێڕینی خۆی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدادا لە دەستدا لە کاتێکدا پەیمانی تەواو هەبوون بۆ هەرێمی کوردستان کە بە پشتیوانییەکی نێودەوڵەتییەوە هەوڵی چارەسەری گرفتەکان دەدرێت لەگەڵ بەغدا، ئێمه‌ وه‌ک گۆڕان بەشێک نەبووین لە ململانێکی نێوان بەغدا و هەولێر و هەروەهاش هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتیشمان نییە لە بوارەکانی نەوت و بودجە و پێشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵکو تەنها بەرژەوەندی گشتییمان هەیە، هەر بۆیە بە هاوکاری لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تری پەرلەماندا ئەگەر بە گونجاو زانرا، ئێمە ئامادەین لەگەڵ بەغدادا بکەوینە سەر خەت."

News Code 14775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =