ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی لە لایەن ئەمریکاوە ده‌ستگیر کراوە

فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شعبی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش که‌ تاکوو ئێسته‌ شوێنی ڕوون نییه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

جه‌بار مه‌عموری له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا به‌غدادی گرتووه‌ و تاکوو ئه‌و کاته‌ی بتوانن که‌ڵکی لێببه‌ن له‌ سێداره‌ی ناده‌ن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ وتی که‌ ئه‌مریکاییه‌کان ئه‌گه‌ر به‌غدادی بۆیان سودی نه‌بێت ئه‌وه‌ له‌ سێداره‌ی ده‌ده‌ن و دواجار ڕووداوی مردنه‌که‌یشی وه‌ک فیلمێکی هالیڤودی به‌ هه‌موو جیهان نیشان ده‌ده‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ هه‌موو جیهان به‌م ده‌رنجامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وانه‌ی که‌ پاگه‌نده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی سیخۆڕی ئه‌مریکاوه‌ دروست کراون که‌ به‌ داخه‌وه‌ پشتیوانی دارایی عه‌ره‌بیشیان له‌ پشت بووه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ داعش بۆ ئه‌مریکا بیانۆیه‌ک بوو که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق ئه‌ویش له‌ ژێر ناوی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر، به‌ڵام به‌ فتوای مه‌رجه‌عیه‌ت و دروست بوونی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌مریکاییه‌کانی فه‌وتان.

News Code 14764

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =