ئێران پابه‌ند بووه‌ به‌ به‌ڵێنه‌کانەوه‌/ڕێگە بۆ هەڵگرتنی گه‌ماڕۆکان کرایەوە

ئاژانس نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیی لەبارەی ئێران کە لە ڕاستیدا پشتڕاستکردنه‌وه‌ی جێبەجێ کردنی بەرجامه‌، بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناڤۆکی، یۆکیۆ ئامانۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و جێبەجێ کردنی بەرجام بڵاوکردەوە. لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئەمڕۆ لێرەوە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەرپرسیاریەتییەکانی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام بڵاو دەکەینەوە.

ئامانۆ لەم ڕاگەیەندراوە بڵاوکراوەکە وتوویەتی: ئێران پێبەند بووە بە بەڵێنەکانی خۆی لە جێبەجێ کردنی بەرجام و بە پێی یاسا و ڕێساکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵسوکەوتی کردووە و جێگەی گومانێکی نەهێشتووەتەوە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێستا پەیوەندی نێوان ئێران و ئاژانس دەچێتە قۆناغێکی نوێیوە کە وادیارە ڕۆژێکی گرنگ بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بێت. من سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم لەم ڕێگەدا ماندوو بوون.

ئەو هیوای خواست جێبەجێ کردنی بەرجام بتوانێت ڕێگەی ئەم ئاژانسە بۆ چاودێڕی و سەردانی زیاتر لە ژێرخانە ناڤۆکییەکان و بەرنامەکانی ئێران سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ کاروباری ئاشتیانە ئاسان‌تر بکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس جەختی کرد: ئێران ڕێککەوتووە کە پرۆتۆکۆلی لێکێندراو جێبەجێ بکە.

ئەو زیادی کرد: ئێران بەڵێنەکانیخۆی جێبەجێ کردووە و ڕێگە بۆ لابردنی گەماڕۆکان کراوەتەوە.

ئامانۆ لە کۆتاییدا ئاماژەی بەم بابەتە کرد کە لە ٢٠٠٣وە ڕێگەیەکی دوور و درێژ بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام بڕیاوە و کاری زۆریش بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە ئەنجام دراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپاش بۆ ئاشکرا کردنی ڕۆژی بەرجام، بە زووترین کات لە شوێنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەن دەخوێندرێتەوە.

News Code 1476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =