ئەمریکا چیتر چەک ناداتە یەپەگە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا لە ڕاگرتنی یارمەتییە چەک و چۆڵییەکانی ئەمریکا بە کوردانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حوڕییەت، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بە ئەنقەرەی ڕاگەیاندووە کە لەوە بەدوا چەک ناداتە هێزەکانی کوردی سووریا کە شەڕی داعش دەکەن.

چاوش ئۆغڵۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرەدا وتیشی: ترامپ وتوویەتی کە فەرمانێکی ڕوونی دەرکردووە و لەوە بەدوا هیچ جۆرە چەکێک ڕادەستی هێزەکانی کوردی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) ناکات.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی ٣ی سەرماوەز لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتای تورکی خۆی ئەو بڕیارەی کە بە وتەی بەرپرسانی تورکیا زۆر سازێنەرە، ڕاگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئەنقەرە پێشوازی لە بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات، وتیشی کە تورکیا خوازیاری جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارەیە.

تورکیا یەپەگە و پەیەدە بە تیرۆریست دەزانێت و لای وایە کە ئەو ڕەوتانە پەیوەندیان بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە هەیە.

یەپەگە وەک سەرەکیترین هێزی چەکداریی کوردەکانی سووریا لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریادا بە پاڵپشتیی ئەمریکا ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە، بەڵام ئەردۆغان وەک هەڕەشەیەک لەو هێزانە دەڕوانێت و لای وایە کە ئامانجی ئەو هێزانە دابەشکردنی خاکی سووریایە.

News Code 14757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =