لە زمانی هەواڵنێری "العالم"؛

نهێنییەکانی ئامادەبوونی سەردار سولەیمانی لە ماوەی ٧ ساڵ شەڕی سووریا

ناسەی هەواڵ: 4153817 -
نەوتراوەکانی لە ئامادەبوونی بەردەوامی سەردار قاسم سولەیمانی لە ماوەی ٧ ساڵ شەڕی سووریا و برینداربوونیان لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکان لە زمانی هەواڵنێری مەیدانی کەناڵی "العالم" بڵاو بۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری مەیدانی "العالم" ڕوانیویەتە نەوتراوەکانی ئامادەبوونی سەردار قاسم سولەیمانی لە ماوەی ٧ ساڵ شەڕی سووریا و برینداربوونی لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکان کە لە خوارەوە دەخرێنەڕوو:

دوو رۆژ پێس و دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی یەکجاریی سوپای سووریا و بەرەی خۆڕاگری (سوپای پاسداران، حزبوڵڵا، فاتمیوون، زەینەبیوون و حەیدەریوون) بە سەر داعش و کۆتایی ڕەچەڵەکی گڵاوی "دەوڵەتی خورافە" لە لایەن سەردار سولەیمانی بە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حسێن مورتەزا هەواڵنێری مەیدانی و بەڕیوەبەری نووسینگەی کەناڵی "العالم" لە سووریا لە پەیوەندیی زیندووی تەلەفزیۆنی لە شاری ئەبوو کەماڵ وێرای ئاراستەکردنی ڕوون‌کردنەوەیەک سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی بووکەماڵ، دوا بنکەی داعش لە سووریا، بابەتگەلێکی سەبارەت بە ئامادەبوونی بەردەوامی سەردار سولەیمانی لە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە سووریا لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوو و بە تایبەت "ام المعارک"ی ئازادکردنەوەی بووکەماڵی خستەڕوو کە بۆ یەکەمجار لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری کەناڵی "العەلم" سەبارەت بە هۆکاری ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی سەردار سەلەیمانی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی بووکەماڵ ڕایگەیاند: با بۆ ئەکەمجار هەندێک ڕون کردنەوە بە دەستەوە بدەم کە ڕەنگە ببێتە هۆی دڵئێشانی حاج قاسم؛ ئەوە یەکەم ئۆپەراسیۆنێک نییە کە سەردار سولەیمانی بۆ خۆی ڕاستەوخۆ تێیدا بەشدار دەبێت و ئێوە دەزانن  کە من لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوو لە تەواو ئۆپەراسیۆنەکاندا بەشدار بوومە؛ لە گەڵ حزبوڵڵا، سوپای سووریا و بەشەکانی دیکەی بەرەی خۆڕاگری و دەبێ بڵێم کە ئەوە یەکەمجار نییە کە حاج قاسم ڕاستەوخۆ لەو ئۆپەارسیۆنانەدا بەشدار دەبێت و هەروەها بۆ یەکمجار نییە کە لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لە ناوچەگەلێک کە ناتوانم ناوی ببەم، حاج قاسم بریندار دەبێت و هەڵبەت چاک بۆتەوە. بەڵام بە ئاوردانەوە لە گرینگیی ئۆپەراسیۆنی بووکەماڵ و "ام المعارک"، بەڕیزیان بەشدارییەکی  بەرچاوتر و چاوەدێرییەکی پڕڕەنگتری هەبووە، چونکا ئەو ئۆپەراسیۆنە ببووە ئۆپەراسیۆنی کۆتایی و یەکلاکەرەوە.

حسێن مورتەزا لە درێژەدا باسی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی هۆی ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی سەردار سولەیمانی و فەرماندەیی ئەو لەو ئۆپەراسیۆنەدا کرد و وتی:

ئەمریکاییەکان دەیانەویست هیزە کوردەکانی پاڵپشتکراوی خۆیان خێراتر بگەیێننە بووکەماڵ و لە رێگەی ئەوانەوە ئەو شارە بگرن و ئەگەر ئەو هەلەی بۆ دەڕەخسا چیتر نە سوپا و نە بەرەی خۆڕاگری نەیاندەتوانی هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شارە ئەنجام بدەن. چونکا بە پێی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی، سدوپای سووریا، ڕووسیا، بەرەی خۆڕاگری و سوپای پاسداران بە هۆی تیرۆریستی بوونی گرووپی داعش، دەتوانن لە دژی ئەو گرووپە شەڕ بکەن. بەڵام سەبارەت بە گرووپەکانی دیکە و لەوان هەسەدە، بەو ئاسانییە نییە. چونکا بە بڕوای ئەمریکاییەکان هەسەدەش لە دژی داعش دەجەنگن. هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنی "ام المعارک" لە ڕاستیدا ڕکابەرییەک بوو بۆ زاڵبوون بە سەر بووکەماڵ؛ هەروەها لە گۆشەنیگای ستراتژیکییەوە دەبێ بڵێم کە ئەگەر شەڕڤانانی هەسەدە یان هیزەکانی دیکەی پاڵپشتکراوی ئەمریکا بیاتوانیبا ئەو شارە بگرنەوە، بە کردەوە پێشگریان دەکرد لە لکانەوەی سنوورەکانی سووریا و عێراق پێکەوە و ئەوەش واتە هەرگیز سوپای سووریا لە لایەکەوە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە لایەکی دیکەوە (ناوچەی قائم) نەیاندەتوانی سنوورە هاوبەشەکانیان بە تەواوەتی بە هی خۆیان بزانن و ئەو مژارە، نیشاندەری گرینگیی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکەیە. چونکە هەر وەک سەید حەسەن نەسروڵڵاش لە لێدوانەکانی خۆیدا ئاماژەی پێداوە، بووکەماڵ ڕێڕەوگەی سەرەکیی نێوان دوو وڵاتی عێراق و سووریایە و لە هەمان کاتدا شوێنی ڕکابەریی سوپای سووریا و عێراق و بەرەی خۆڕاگری لە لایەک و ئەمریکاییەکان لە لایەکی دیکەوە بۆ گرتنەوەی ئەو ڕێڕەوە ستراتژیکەیە. بەڵام لە ئەنجامدا بەرەی خۆڕاگری توانی سەرکەوتوو ئەو ڕکابەرییە بێت و ئەو ڕێڕەوگە سەرەکی و ستراتژیکە کۆنتڕۆڵ بکات.

ناردنی بۆچوون

6 + 3 =