ئاژانس سەردانی تەواوی ناوەندە پێویستەکانی لە ئێران کردووە

یۆکیۆ ئامانۆ بەرپرسی گشتی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی لە بەیانییەی نوێی خۆیدا جارێکی تر لە سەر پێبەند بوونی تەواوی تاران بە بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە وێب سایتی فەرمی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی، یۆکیۆ ئامانۆ بەرپرسی گشتی ئەو ئاژانسە بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرپرسانی ئاژانس جارێکی تر لە سەر پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام جەختی کرد و رایگەیاند ئێران خەریکە بەڵێنەکانی خۆی کردەوەیی دەکاتەوە.

ئامانۆ لە بەیانییەکەی خۆیدا هێناویە: هەر ئەو جۆرەی کە ڕاپۆرتەکەی من لە سەر راستییەکان و چاوەدێری بە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئەنجومنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی دەدات، ئاژانس بە تاقی کردنەوە و چاوەدێری بە سەر کردەوەی ئێران بە بەڕێوە بردنی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی لە پێناو بەرجامدا درێژە پێدەدات.

یۆکیۆ ئامانۆ وتوویە کە تا ئەو رێکەوتە، ئاژانس تەواوی ئەو خاڵانەی کە مەبەستی بووە بیخاتە ژێر چاوەدێرییەوە، لە بەر دەستدا بووە.

News Code 14725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =