عەفرین دەبێتە گۆڕستانی ئاکپارتی

قەرەیلان هۆشداری دایە تورکیا کە لە ئەگەری هێرش بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، کۆبانی-یەکی دیکەی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە دەسپێکێک بۆ ڕووخانی پارتی داد و گەشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیووز، موراد قەرەیلان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ سەبارەت بە هێرشی شیمانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە باکووری سووریا هۆشداری دا و وتی لە ئەگەری هێرشی تورکیا، عەفرین دەبێتە کۆبانی-یەکی دیکە و گۆڕستانێک بۆ تورکیا.

قەرەیلان وتیشی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت "عەفرین لە پەیەدە پاک دەکەینەوە"، ئەوە بەو مانایە دێت کە دەیەوێ خەڵکی ئەوێ لە ناو ببات. چونکە پەیەدە تایبەت بە کوردستانی سووریا و پارتێکی سیاسیی گەلی ئەو وڵاتەیە. ئەردۆغان ئەوە بە هەموو جیهان دەڵێت و پێی وایە کە مافی ئەوەی هەیە.

ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتیی پەکەکە ئاماژەی بەوەش دا: بە هەمان شێوەی کە ئاکپارتی لە رێگەی داعشەوە هێرشی کردە سەر کۆبانی و شکستی هێنا، لە عەفرینشدا بەرەوڕووی شکستی ئاوا دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشە دەبێتە شەڕی نێوان کورد و حکوومەتی ئاکپارتی و تەنیا بە عەفرین نابەسترێتەوە، بەڵکوو ناوچەکانی دیکەشی تێوەدەگلێت.

قەرەیلان جەختی لەوەش کردەوە: خەڵکی عەفرین نابی نیگەران بن، ئەوان دەبێ هیوایان بە خۆیان بێت و بزانن کە ئێمە پاڵپشتی-یان دەکەین و وەک چۆن کۆبانی سەرەتایەک بۆ شکستی داعش بووم عەفرینیش دەبێتە سەرەتایەک بۆ شکست و ڕووخانی حکوومەتی ئاکپارتی و گۆڕستانێک بۆ حکوومەتی تورکیا.

News Code 14686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =