کاردانەوەکان بە سەردانی رێبەری باڵا لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان

کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کاردانەوە بە ئامادەبوونی رێبەری باڵا لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی رۆژئاوای وڵات زیاتر لە ٢٦ هەزار تویت و زیاتر لە ٢ هەزار پۆستیان لە کەناڵی ئینستاگرامدا بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی رۆژی ٢٩ی گەڵاڕێژان بۆ بەسەرکردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و دڵدانەوە و سووکنایی بەخشین بە بەرکەوتووان و زیان پێگەیشتووانی ئەو کارەساتە سەردانی کرماشانیان کرد.

لێکدانەوەی ڕەنگدانەوە ئەو سەفەرە و کاردانەوەی کاربەران بە ئامادەبوونی رێبەری باڵای شۆڕش لە ناوچوە بوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژئاوای وڵات لە دوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی پڕ لایەنگری تویتەر و ئینستاگرام لە لایەن سیستەمی لێکدانەوە و چاودێریی مەجازیی پایشگەر، نیشان دەدات کە لە ماوەی دوو رۆژی ۲۹ و ۳۰ی گەڵاڕێژان زیاتر لە ٥ هەزار کاربەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە کاردانەوە بەو بابەتە، زیاتر لە ٢٦ هەزار تویتیان بڵاو کردۆتەوە.

لێکدانەوەکان نیشاندەری ئەوەن کە کاربەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام-یش لەوبارەدا زیاتر لە ٢٠٠٠ پۆست بە ٣ ملیۆن لایک و ٨٠ هەزار کامێنتیان بڵاو کردۆتەوە.

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە پێشوازیی خەڵکی گوندی بوومەلەرزە لێدراوی سەرابی زەهاوی کرماشان لە رێبەری باڵای شۆڕش لە ئینستاگرام زیاتر لە ٢٠٠ هەزار لایەکی بە دواوە بووە.

زانیاریی ئاماری لە ماوەی دوو رۆژی ۲۹ و ۳۰ی گەڵاڕێژانی ٩٦ لە تویتەر:

ژمارەی تویتەکان: زیاتر لە ٢٦ هەزار

ژمارەی کاربەران: ۵ هەزار

ژمارەی لایکەکان: ۷۰ هەزار

ژمارەی ڕیتویتەکان: ۲۳ هەزار

زانیاریی ئاماری لە ماوەی دوو رۆژی ۲۹ و ۳۰ی گەڵاڕێژانی ٩٦ لە ئینستاگرام:

ژمارەی پۆستەکان: زیاتر لە ۲۰۰۰ پۆست

ژمارەی کاربەران: ۸۰۰

ژمارەی لایکەکان: ۳ ملیۆن

ژمارەی کامێنەتەکان: ۸۰ هەزار

زۆربەی پۆست و ڕادەبڕینەکان بە هەشتەکگەلێکی وەک رێبەری، هاودڵی و هاوخەمی بڵاو کراونەتەوە.

News Code 14684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =