چاوەڕوانین ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی پابه‌ندی ئێران پشت ڕاست بکاتەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەمریکا بۆ پووچەڵ کردنەوەی گەماڕۆوه‌ ئابوورییەکانی ئێران چاوەڕوانی ئەوەیە کە ئاژانس کارەکانی ئێران پشت ڕاست بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاسۆشێیتد پرێس، جاش ئێرنست وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ئێران کاری زۆر گرنگی بۆ سنووردار کردنی چالاکییە ناڤۆکییەکانی خۆی ئەنجام داوە.

ئەو زیادی کرد: وا دیارە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەنگاوە پیویستەکانی بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام هەڵگرتووە. بەم حاڵەشەوە ئێرنست جەختی کرد کە پووچەڵ کردنەوەی ئەو گەماڕۆیانەی دژی ئێرانن بە مەرجی پشت ڕاست کردنەوەی کارەکانی ئێران لە لایەن ئاژانسی نێو نەتەوەیی ناڤۆکیەوە جێبەجێ دەکرێت.

بە وتەی وتەبێژی کۆشكی سپی، واشنگتۆن دەیەوێت دڵنیا بێتەوە کە ئێران هەر هەموو بەرپرسیارییەتییەکانی ئەنجام داوە. لە درێژەی ڕۆژانی داهاتوودا بەرپرسانی ئەمریکا لە جێبجێ کردنی بەرجام لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵیان داوە.

ئێڕنست لە درێژەدا بە ئاماژە بەم بابەتە کە ئەمریکا بە هیچ جۆرێک ناهێڵێت کە ئێران چەکی ناڤۆکی وەدەست بێنێت پاگەندەی کرد ئەگەر ئێران بییەوێت دەتوانێت لە ماوەی یەکساڵدا بۆمبی ناڤۆکی دروست بکات.

 

News Code 1468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =