بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکدا وتی: تۆمەتەکان دژی ڕەزا زەڕاب پیلانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٣ دژی دەوڵەتەکەی ئەو ڕووی دا و ئامانجیشی لەناو بردنی دەوڵەتی تورکیایە.
ئەردۆغان کە لە کۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە قسەی دەکرد لە درێژەدا وتی: ٤ ساڵ پێش یەکێ لە گەورەترین پیلانەکان دژی دەوڵەتی تورکیامان بینی و ئەمڕۆش کارێک هاوشێوەی ئەوە ئەنجام دراوە.
لە ساڵی ٢٠١٣ ی زایینی بڵاو کردنەوەی گرتەی دەنگی سەبارەت بە گەندەڵی ئابووری ئەندامانی کابینەی تورکیا بووە هۆی لەکار دەرکردنی چەند وەزیر و تەنانەت ناوی کوڕی ئەردۆغانیش لەو نێوانەدا هێنرا.
ڕەزا زەڕاب بازرگانی ئێرانی – تورکیاییش ئێستا لە ئەمریکا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە و دەور دانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران دەستگیر کاروە و چاوەڕوانی بەڕێوە چوونی دادگایە.
بۆچوونی ئێوە