تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا دوایین هەناسەکانیان دەکێشن

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا دوایین هەناسەکانیان دەکێشن کە دەسکەوتێکی گەورەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پێش لە ڕێکەوتن بۆ وڵاتی تورکیا بۆ بەشداری لە دەیەمین کۆبوونەوەی گشتی مەجلیسە ئاسیاییەکان لە فڕۆکەخانی مێهرابادی تاران لە کۆنفڕاسی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مەجلیسە ئاسیاییەکان سەفەری تورکیا دەکەم.

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵاتێکی زۆر لە کۆبوونەوەی مەجلیسە ئاسیاییەکان ئەندامن، وتی: زیاتر لە ٤٠ وڵات لە کۆبوونەوەی مەجلیسە ئاسیاییەکان ئەندامن و زیاتر لە ١٠ بنکە و وڵاتیش وەکوو چاوەدێر لە ئەو کۆبوونەوە ئامادە دەبن.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە یەکێک لە کێشەکانی ناوچەکە هەر کێشەکانی پێوەندیدار بە نائەمنی و جووڵە تیرۆریستییەکانە کە چەندین ساڵە کەوتووەتە گیانی وڵاتە ئاسیاییەکانەوە. لە ئەو کۆبوونەوە یەکێ لە دروشمە گرنگەکان دروست کردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەیە. لە لایەکی تریشەوە بە پێی ئە وکارانەی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا بەتایبەتی بە تەوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕ دژی تیرۆریزم پێک هێناروە گورزی کوشندە لە تیرۆریستەکان دراوە.

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا دوایین هەناسەکانیان دەکێشن کە دەسکەوتێکی گەورەیە.

ناوبراو وتیشی: یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان لە کۆبوونەوەی گشطی مەجلیسە ئاسیاییەکان ئەوەیە کە سەقامگیری و ئاسایش بپارێزرێت و وڵاتەکان لە دەسکەوتی یەکتر کەڵک وەربگرن تا لە پەنای ئاسیاشدا بگەینە گەشە و پێشکەوتن و ئاوەدانی.

News Code 14643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =