تورکیا ٥١ مامۆستای بە گومانی هاوکاری لە گەڵ بزووتنەوەی فتۆ دەستگیر کرد

ناسەی هەواڵ: 4149943 -
تورکیا لە درێژەی دەستگیر کردنی کەسانی گومانلێکراو بە هاوکاری لە کوودەتای ٢٠١٦، ٥١ مامۆستای کە پێشتر لە کار دەرکردبوو، دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاناتۆڵی لە دەستگیر کردنی ٥١ مامۆستای پێشووی تورکیا بە گومانی هاوکاری لە گەڵ گرووپی فتۆ سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە هەواڵی دا کە لە وڵاتی ئەمریکا دادەنیشێت و بە داڕشتنی نەخشەی کوودەتای شکست خواردووی ٢٠١٦ تۆمەتبارە.

شەپۆلی دەستگیرکردنە بەربڵاوەکان لە تورکیا بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزی لە نێوان پێوەندی ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەورووپا، تا ئەو جێگایە کە ئەو یەکێتییە لە بوودجەی ساڵی ماڵی ٢٠١٨، ڕێژەی یارمەتییە ئابوورییەکان لە درێژەی ئاسانکاری بۆ ئەندامێتی تورکیا تا ڕادەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە و هۆکاری ئەو کارەش پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە لایەن دەوڵەتی ئەنقەرە ڕاگەیاند.

ناردنی بۆچوون

2 + 16 =