ئایەتوڵڵا خامنەیی:

گرینگترین یەکمایەتی ئێستا، دابین کردنی خانوو بۆ بوومەلەرزە لێدراوانە

ناسەی هەواڵ: 4149775 -
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەرکی بەرپرسان لە بەرانبەر بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشانی بە زۆر قورس زانی و جەختیان کرد: گرینگترین یەکمایەتی ئێستا پرسی دابین کردنی خانوو بۆ بوومەلەرزە لێدراوانە و دروست کردنەوەی ناوچە داڕماوەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێنەریی، ئایەتوڵڵا خامنەیی پاش بەسەر کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە کێشەی بوومەلەرزە لێدراوەکان لەگەڵ بەرپرسان وتیان:

گرینگترین یەکمایەتی ئێستا، پرسی دابین کردنی خانووی بوومەلەرزە لێدراوان و دروست کردنی ناوچە داڕماوەکانە کەدەبێ بە پشتیوانی دامو دەزگا جۆراوجۆرە سەربازی و مەدەنییەکان و بە کاری جەهادی و بە پەلە، ئەنجام بببێت.

ئەوان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە خەڵکی خەسارلێکەوتوو دەبێ بەرەوپێش چوونی کار هەست پێ بکەن، ڕایانگەیاند: لەم بوومەلەرزەیەدا بەرفراوانی ناوچە خەسار لێکەوتەکان زۆرە و ئەگەرچی شاری سەرپێڵ زەهاو و هەندێ شاری دیکە  خەساری قورسیان بەرکەوتوو بەڵام هەندێ گوندەکان بە تەواوەتی کاول بووە کە رووداوەێکی گرینگە. 

 وتیشیان: لە ڕووداوێکی وەک بوومەلەرزەدا، پرسی ڕزگار کردن لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا یەکمایەتی هەیە کە لەم ناوچەیەدا بە هۆی بوونی سوپا، ئەرتەش و هێزی ئێنتزامی بە شێوەیەکی بەرچاو مایەی قبووڵ کردن نییە.

ناوبراو وتیشیان: بە پێی سەردانێک کە لە بڕێ لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان هەمبوو و بە پێی بەربڵاوی ناوچە زیان بەرکەوتووەکە، ئەگەر پرسی ڕزگار کردنی کەسەکان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا ئەنجام نەدرابا، زیانەکان چەندین ئەوەندەی ئێستا دەبوو.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە بەردەوامەکانیان لە گەڵ بەرپرسە دەوڵەتییەکان لە کاتی بوومەلەرزەی بەم، وتیان: دوابەدوای کۆبوونەوەکان، لیژنەی بەرپرسایەتی قەیران پێک هات تا هەر لە ئەو چرکە سەرەتاییانەدا، ئەو لیژنە بکەوێتە کار.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، پرسی یارمەتی گەیاندنی یارمەتیی پاش پرسی ڕزگار کردن یەکێکی تر لە پرسە گرنگەکان لە ڕووداوە سروشتییەکان هێنایە ئەژمار و زیادیان کرد: گەرچی فریاکەوتن پێویستە بەڵام فریا کەوتن، بەپەلەیە و تەواو بوونی بۆ نییە چونکوو لە هەر کاتدا، بەشێکی تایبەت بە خۆی هەیە.

جەختیشیان کرد: لە ڕووداوێکی وەکوو بوومەلەرزە، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی فریا کەوتندا، دابین کردنی پێداویستی بەپەلە وەکوو خۆراک، ئاو، بژێوی ژیان و جلوبەرگ لەبەرچاوە بەڵام پاش ئەم قۆناغە، گرنگترین قۆناغ کۆ کردنەوەی زبڵ و پاشماوەی ماڵە وێران بووەکانە لە شار و گوندەکان و پاشان دابین کردنی خانووبەرە کە کارێکی گەورە و دژوارە و ئەبێ ئەنجام بدرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەسخۆشی لە زەحمەتی بەرپرسان بەتایبەت ئەو دەزگا و بنکانە کە هەوڵیان دا و هەر لە سەرەتای ڕوودانی ڕووداوەکە بە شێوەی جیدی قۆڵیان هەڵماڵی، وتیان: جگە لە پرسی بەرپرسایەتی، کاری جەهادی و پێوشێنگیری بەردەوام و خێرایی لە کردەوەدا ئەرکی بەرپرسانە.

ناردنی بۆچوون

7 + 10 =