گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌بارەت به‌ نه‌وت

ناسەی هەواڵ: 4149687 -
وته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی دانوستانه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ نه‌وتییه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌عد حه‌دیسی له‌ میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی غه‌دپرێس ئاماژه‌ی دا که‌ دانوستانه‌کانی پێشووی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا بوووه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: ئێسته‌ دانوستانه‌کان سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت و پرسه‌کانی وزه‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو لادا ده‌بێت.

حه‌دیسی جه‌ختی کرد: ده‌ستکه‌وتی ئه‌رێنی له‌ دانوستانه‌کان که‌ به‌ ته‌وه‌ی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن، به‌ستێنه‌کان بۆ دانوستانی سیاسی له‌ ئاستی باڵادا خۆش ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ دوای به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق، ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان قووڵ تر بووه‌ته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 9 =