خانوویەک کە ۸.۵ ڕیشتەر بوومەلەرزە تێکی نادات

هەوڵ بۆ چی کردنی خانوویەکی دژە بوومەلەرزە و دژە با لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە و کۆمپانیای ڕۆمانیایی بیودومز لەم دواییانەدا چەند خانووی داڕشتووە کە زۆر پتەون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ئەو خانووە تاقیلەییە ناوبراوە تێکەڵێکە لە ئاسن و شووشەی بەش بەش و لە شێوە جیاوازەکاندا دادەڕێژرێت و کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. ئەو خانووە خێرا دادەمزرێت و کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

کۆمپانیای بیودومز پاگەندە دەکات خانووە ناوبراوەکە لە بەرانبەر بوومەلەرزەی ٨.٥ ڕیشتەریدا پتەوە و لە بەرانبەری هەڵکردنی با بە خێرایی ٣٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا خۆڕاگرە.

ئەو خانووە جگە لە دۆخی نالەبار و بەپەلە بۆ پۆشینی خێرای بڕێ شوێنی تایبەت وەکوو گوڵخانە، مەلەوانگەکان و هەر شوێنێکی دیکە بەکار دەبرێت.

شیاوی باسە تێچووی دامەزراندنی هەر مەتری چوارگۆش لە ئەو خانووانە هەزار دۆلارە.

News Code 14622

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =