ساڵی داهاتوو؛

یەکەمین ڕۆبۆتی مەلەوانی دنیا هاتە بازاڕ

ناسەی هەواڵ: 4149302 -
کۆمپانیایەکی فەڕەنسی ساڵی داهاتوو یەکەمین فڕۆکەی ژێرئاوی ئۆتۆماتیکی دنیا ڕەوانەی بازاڕ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپیندێنت، هاوینی ٢٠١٨ یەکەمین فڕۆکەی ژێرئاوی بێ سیم و ئۆتۆماتیکی دنیا دێتە بازاڕ.

ئەو گەجێتە کە ناوی iBubble بە کامێرایەک تەیار کراوە کە لیکۆڵینەوەکانی خاوەنەکەی لە ژێر ئاوەوە بە کوالێتیەکی بانەوە تۆمار دەکات. هەروەها لە بەکارهێنەرەکەشی وێنە دەگرێت. مەلەوانە تەکنیکیی و تازە فێر بووەکان دەتوانن لە ئەو دەزگایە کەڵک وەربگرن.

کۆمپانیای   Plus Notilo لە فەڕەنسا ئای بابلی داڕشتووە کە بە خێرایی ٣.٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا دەجووڵێت و تا قووڵایی ٦٠ مەتریی ئاو دەچێت. ئەو فڕۆکە هاوڕێ لە گەڵ بەکارهێنەرەکەی لە ئاودا دەچێتە پێشەوە و لێکدانەوەیەک لە جووڵەکانی ئەو پێشکەش دەکات. هەروەها ئەوەی کە بەکارهێنەر دەیبینێت و دەوروبەرەکەی ئەو، بۆ هاوڕێکانی بڵاو دەکاتەوە.

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =