وڵاتێکی سەربەخۆ لە گەردوون پێک دێت

دروست کردنی وڵاتێکی سەربەخۆ بە ناوی سگاردیا بە هاویشتنی سەتەلایتێکی نوێ لە لایەن ناساوە بۆ گەردوون هەنگاوێک چووەتە پێشەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یوئەتڵەس، ئامانج لە هاویشتنی ئەو سەتەلایتە و سەتەلایتەکانی دوایی بۆ گەردوون، دروست کردنی بەستێن بۆ کۆچی ملیۆنان مرۆڤ بۆ دەرەوەی گۆی زەویە تا ئەوان لە کۆمەڵێک لە وێستگە گەردوونی و سەتەلایتییەکان کە بە دەوری زەوی دەگەڕێن ژیان بکەن.

سەتەلایتی Asgardia-۱ کە هەر بەم مەبەستەوە نێردراوەتە گەردوون ٥٠٠ گیگابایت وێنە و دەقی لە گەڵە. ئایدیای پێک هێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ لە گەردوون یەکەم جار لە لایەن دکتۆر ئیگور ئاشوربیلی ملیاردێری ڕووس هێنرایە ئاراوە کە نوەندێکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی هەوا گەردوون لە ڤیەنی نەمسا ئیدارە دەکات.

ناوبراو دەڵێت هەمووان لە ئەو وڵاتە گەردوونییە یەکسان دەبن و زانستی گەردوونی دەخرێتە بەر دەستی هەموویانەوە و بەدی هێنانی ئاشتی یەکمایەتییە.

News Code 14610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =